سەرۆکایەتى ئۆکراینا رەتى دەکاتەوە پەیوەندییان بە هێرشەکەى مۆسکۆوە هەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکایەتى ئۆکراینا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وڵاتەکەى هیچ پەیوەندییەکى بە هێرشەکەى هۆڵى کرۆکس ستیەوە نییە، کە لە شەوى رابرادوو لاى کەمى(40) كەسى تێدا کوژرا.

شەوى هەینى (22/ ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، میخایلۆ بۆدۆلیاک، راوێژکارى سەرۆکایەتى ئۆکراینا رایگەیاند، با ئێمە بە روونى قسە بکەین، ئەو رووداوەى روویداوە هیچ پەیوەندى بە کیێڤەوە نییە.

شەوى رابردوو لە هێرشێک بۆ سەر هۆڵى کرۆکس ستى بۆ ئاهەنگەکان لە دەوروبەرى مۆسکۆ لاى کەمى (40) كەس کوژران و زیاتر لە (100) كەسیش برینداربوون.

دەزگا ئەمنییەکانى رووسیا رایگەیاند، لەو هێرشە تیرۆرستییە تا ئێستا (40) کەس بە کوژراوى دۆزراوەتەوە (100) کەسیش بە برینداربوونە، کە بەشێکیان منداڵن.

دەسەڵاتدارانى رووسیا هەموو دەروازەکانى هاتۆچۆیان لە مۆسکۆ داخستووە، هێزەکانیان بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێن هێرشیان کردۆتە سەر هۆڵەکە.

سەربارەت بەو هێرشە گوتەبێژى کۆشکى سپى پرسە و سەرەخۆشى وڵاتەکەى ئاراستەى رووسیا کردوو و راشیگەیاند، ئەو هێرشە کارێکى مەترسیدار بووە، هیچ ئاماژەیەک نییە ئۆکراینا لەو هێرشە خوێناویە دەستى هەبێت.

لە بەشێکى دیکەى قسەکان کێربى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هاوسۆزیى خۆمان لەگەڵ قوربانیانى ئەو هێرشە مەترسیدارە دەردەبڕین.

شەوى رابردوو لە هێرشێکى چەکداریدا بۆ سەر یانەیەکى ئاهەنگگێڕان لە مۆسکۆى پایتەختى رووسیا (40) كەس کوژران و زیاتر (100) كەسیش بریداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین