حكومەتى عێراق گازى كۆرمۆر دەكرێت ئابووری

نوچەنێت

ئەمەحمەد مووسا عەبادى، گوتەبێژى وەزارەتی کارەبای عێراق رايگەياند، ئاراستەی حکومەت ئەوەیە؛ گازی کێڵگەی کۆرمۆر بکڕێت، بەو پێیەی کواڵێتیی گازەکە باشە و پێداویستی وێستگەکانی ناوچەی باکوور دابین دەکات. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/ ئادار/2024) گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە رووداوى راگەياند "حکومەتی عێراق دەیەوێت سوود لە گازی کێڵگەی کۆرمۆر وەربگرێت، پشتیوان بە خودا لەگەڵ چوونە نێو وەرزی هاوین سوود لە گازی ئەم کێڵگەیە وەردەگیرێت، یاخود گازی ئەو کێڵگەیە دەکڕن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ناوچەی باکوور." 

 لە بەشێكى ديكەى قسەكانى عەبادى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، کاری یەکەم ئەوەیە؛ ئەو گازە پێداویستیی نێوخۆی هەرێمی کوردستان پڕبکاتەوە، ئەگەر گاز لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت و زیاد بێت، بێگومان وەزارەتی کارەبا سوورە لەسەر کڕینی ئەو گازە." 

 گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژە بەوەش دەكات، ئێستا کە وەرزی بەهارە، خواست لەسەر کارەبا نییە و بارگرانی لەسەر تۆڕی کارەبا نییە، بەڵام لەگەڵ چوونە نێو وەرزی هاوین و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، ئەوکات بێگومان بابەتی کڕینی گازی کۆرمۆر کارا دەبێت، بەو پێیەی بەشێک لە پێداویستییەکانی گازی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین