سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل مەرجەكانی بۆ توركیا دەباتە ئەمەریكا وەرگێڕان

نوچەنێت

بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەناو حكومەتی ئیسرائیل هەیە بنیامین ناتەنیاهۆ بە مەرج بەشداری توركیا لە هێزی سەقامگیری كەرتی غەزە قبووڵ دەكات، رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل خواستی بەلای ئەوەیە ئەگەر ئەردۆغان دەستبەرداری گوتارەكانی دژ بە ئیسرائیل بێت قبووڵ بكات سوپای توركیا لە هێزی ئاشتیپارێزی كەرتی غەزە بەشداری بكات.

بەگوتەی ئەو رۆژنامەیە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دیدگایەكی تەواوی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب داڕشتووە، بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمجارە بیخاتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا گفتوگۆی لەسەر بكات.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكات ئەو دیدگایەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەستە بە فشارەكانی پشتپەردەوە بۆ قبووڵكردنی توركیا لەو هێزە، كە لە چەند رۆژی رابردوو ئیسرائیل ناچراكراوە بەشداری توركیا لە هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە كەرتی غەزە قبووڵ بكات.

رۆژنامەی مەعاریف ئاماژە بەوەش دەكات تێگەیشتنی سەرۆكی ئەمەریكا رێگە دەدات بەرەوپێشچوونی سیاسی و سەقامگیریی ناوچەیی درووست بێت، چاوەڕوان دەكرێت، بەلای كەمی فشارەكان ئەگەر بە شێوەیەكی سیمبولی یاخود سنوورداریش بێت توركیا لە هێزی سەقامگیری كەرتی غەزە بەشداری بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەلئەبیب زۆر هەستیارە بەرانبەر ئەو هەنگاوە، بەتایبەت توركیا لە دیدی ئیسرائیل لەژێر سەركردایەتی ئەردۆغان كە وەك كاراكتەرێكی هەرێمی كێشەیە، بەگوتەی رۆژنامەكە رەزامەندی ئیسرائیل بۆ بەشداریی توركیا بە پاشەكشە لە هێڵی سوور شرۆڤە دەكرێت.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوە سیاسیەكان باس لە قوورسی پڕۆسەی درووستكردنی هێزێكی فرە رەگەز دەكەن، كە ئەركی بەرپرسیارێتی لە كەرتی غەزە وەربگرێت، سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن بەشداری توركیا لەو هێزە هەنگاوێكە ئیسرائیل دەخاتە مەترسییەوە، لە هەمان كاتیش ئەگەری بەهێز ئەوەیە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەوە هەڵبژێرێت خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ترەمپ بپارێزێت، بەڵام هەوڵ بدات رێگەیەك بدۆزێتەوە،  داواكەی ترەمپ بە "بەڵێ و بەڵام" قبوڵ بكات.

بەگوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنە، ئەگەر ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر لادانی مافی ڤیتۆ لەسەر توركیا بدات، دەبێت لە سایەی مەرجە سیاسییە روونەكان: كە داوا دەكات ئەردۆغان شرۆڤەیەكی ئاشكرا، یاخود سیاسی بۆ لێدوانە توندەكانی دژ بە ئیسرائیل بكات، كە لەوانە ناتەنیاهۆی بە هێتلەر چواندووە، ئەوە جگە لە گۆڕانكاری ئاشكرا بەرانبەر بە ئیسرائیل، لە گوتارێكی دوژمنكارانەوە بۆ گوتارێكی نەرمتر.

بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەو پەیامەی ئیسرائیل دەیەوێت بیگەینێتە ترەمپ زۆر بە سادەیی ئەوەیە كە ئەنقەرە وەك ئێران قسە دەكات، ناكرێت ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر بوونی توركیا لە غەزە بدات، چونكە ئەوە دیدگایەكی ئەمنییە، نەك دیدگایەكی گشتی.

لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەمەریكا سەركردایەتی هەنگاوی لێخۆشبوونی سیاسی دەكات، كە گۆڕانكاریی بەرچاوی لە هەڵوێستی توركیا هێوربوونەوەی ئەردۆغان تێدایە، كە ناتەنیاهۆ توانای ئەوەی هەیە بانگەشەی ئەوە بكات، ئەو خۆی رادەست نەكردووە، بەڵكوو لە بەرانبەر گۆڕێن بوو لە واقیعی ناوچەیی.

گفتوگۆ ناوخۆییەكان باس لەو ئەگەرە دەكەن كە ترەمپ هەوڵ دەدات داواكاری ناتەنیاهۆ سەبارەت بە توركیا بۆ كۆمەڵێك بەرژەوەندی فراوانتر لە بەرژەوەندیەكانی ئیسرائیل ببەستێتەوە، وەك دیارە یەكێك لە سیناریۆكانی سەر مێزی گفتوگۆ ئەوەیە ترەمپ لە بوارەكانی دیكە پاڵپشتی ئیسرائیل بكات، بەڵام لە بەرانبەردا داوای نەرمی لە پرسی توركیا بكات.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن هیچ بڕیارێك نەدراوە، بەڵام ئاشكرایە كۆبوونەوەی داهاتوو ئەو دۆسیە دەگوازێتەوە بۆ تاقیكردنەوەی هێزی دیپلۆمی ماسی لەسەر بەرزترین ئاستەكانی نێوان تەلئەبیب و واشنتن.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیرم نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین