گەشەی ئابووری چین، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد ئابووری جیهان
ناوەندی ئاماری وڵاتی چین، دواین ئامارەکانی گەشەی داهاتی ناوخۆیی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، بە گوێرەی گۆڕانکارییەکان، گەشەی ئابووری وڵاتی چین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 18.3% بەرزبووەتەوە، ئەم وبوژانەوەی (GDP)ی وڵاتی چین، بەرزترین ئاستە لە نەوەدەکای سەدەی ڕابردوو.

نوچەنێت

ناوەندی ئاماری نیشتمانی چین لە ڕاپۆرتێکدا ئامارەکانی گەشەی ئابووری وڵاتەکەی لە 2021ـدا دا بڵاوکردەوە.

 ئاستی گەشەی داهاتی ناوخۆیی تاکی وڵاتی چین، لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2021ـدا، ڕێژەی 18.3% تۆمار کرد، ئەم بووژانەوەی ئابووری وڵاتی چین لە کاتێکدایە، کە شارەزایانی ئابووری پێشبینیی گەشەی 6.8%، بۆ ئابووری ئەو وڵاتە کردبوو، هەروەها شیکردنەوەی ئامارەکان دەرخەری ئەو پێوانەیەی ئابووری چینن، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو. 

ئابووری چین لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، بە خێراییەکی بەهێز بەرەوە بووژانەوە دەچێت، دوای دابەزینی ئاستی هەناردەکردنی ئەو وڵاتە، لە دوای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، بەجۆرێک پەتای کۆرۆنا بووە هۆی دابەزینی ئاستی داهاتی ناوخۆیی، GDP بۆ، 6.8%، بەڵام ئەو بووژانەوەیە ئەو ڕێژەیە، بۆ 6% دادەبەزێنێت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. 

زیادبوونی خواستی ناوخۆیی و دەرەکی، هەروەها پشتگیریکردنی حوکوومەتی چین بۆ کۆمپانی بچووکەکان، بە فاکتەری سەرەکی ئەو بووژانەوەیە دادەنرێن. 

پێشبینی دەکرێت، ئەمساڵ دووەم گەورەترین ئابووری جیهان، بە ڕێژەی 8.6% گەشە بکات. ئابووری ووڵاتی چین بە تاکە ئابووری جیهان دادەنرێت کە وێڕای داتەپینی ئابووری جیهان لەسەردەمی کۆرۆنا، بەڵام داهاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە لە گەشەی بەردەومدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین