ئەردۆغان: ئیسرائیل و ئێران خاوەندارێتى هەڵوێست و لێدوانەکانیان ناکەن تورکیە

نوچە نێت

سەرۆک کۆمارى تورکیا سەبارەت بە ڤیتۆکردنى ئەمەریکا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بۆ ئەندامبوونی تەواوەتیی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەتەنیا دژى پشتیوانى وڵاتان لە فەلەستین وەستایەوە و پشتى ئیسرائیلى گرت.

ئەمڕۆ هەینى (19/نیسان/2024) ماڵپەڕى (بى بى سى)ـى تورکى بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەى هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکترى دەڵێت،"ئەو تۆمەتانەى بەرپرسانى کۆماری ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیل دەیخەنە پاڵ یەکترى، ناتوانین بە تەواوى پشتڕاستى بکەینەوە، لەبەرامبەر ئەمەریکاش دەڵێن، پێشوەختە ئێمە زانیارییمان لەسەر هێرشەکان هەبوو، جاریش بێ ئاگایی خۆیان دەخەنەڕوو."

لەبارەى ئەو لێدوانانەى ئێران و ئیسرائیل بەرامبەر یەکتر دەکەین، سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بەوەکرد، "هەردوو وڵات لێدوان و بۆچوونى جیاواز و دژ بە یەکتر دەخەنەڕوو، بەڵام هیچ لایەنێکیان خاوەندارێتى لە بۆچوونەکانیان ناکەن و لێدوانەکانیان عەقڵانى نین."

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ڤیتۆکردنى ئەمەریکا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بۆ ئەندامبوونی تەواوەتیی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، "ئەم هەڵوێستەى ئەمەریکاى بە پشتگیرکردنى ئیسرائیل ناوبرد و دەشڵێت، ئەوان ڕووى ڕاستەقینەى خۆى دەرخست، ئەمە لە کاتێکدا زۆربەى وڵاتان پشتیوانیان لە دەوڵەتى فەلەستین دەکرد." 

دوێنێ پێنجشەممە (19-4-2024) ئەمەریکا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ڤیتۆى دژى ئەندامبوونى هەمیشەیی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین