بۆچی ڕێککەوتنەکانی رووسیا و ئۆکرینا لە دۆڵمە باخچەی شکستی هێنا؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

دنیا ئەحمەد

ڕۆژنامەی وێڵتی ئەڵمانی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی ئۆکراینا و رووسیا کە لە مانگی نیسانی ساڵی (2022) لە ئەستەمبۆڵ ئەنجامدرا چەند وردەکارییەک ئاشکرادەکات و بڵاویکردۆتەوە، رووسیا دەڵێت ڕێککەوتنەکە سەرکەوتوونەبوو بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژئاوا، لەلایەکی تر ئۆکراینا دەڵێت دانوستاندنەکانی دۆڵمەباخچە بەهۆی داواکارییە نوێکانی مۆسکۆ شکستی هێنا.

روسیا هەوڵدەدات سەرلەنوێ دانوستاندنەکانی ئەستەمبۆڵ زیندوو بکاتەوە چونکە لەم ماوەیەدا ئەمریکا و ڕۆژئاوا ئامادەییان دەربڕیوە بۆئەوەی چەکی نوێ بۆ ئۆکراینا بنێڕن. 

ڕۆژنامە ئەڵمانییەکە سەبارەت بە شکستهێنانی ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە لە ئەستەمبۆڵ چەند خاڵێک لە دانوستاندنەکان ئاشکرا دەکات کە هەردوولا لەسەری ڕێکنەکەوتوون لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان ئامادەکرابوو کە رایگەیاندبوو، "خراپترین ئاشتی باشترە لە باشترین شەڕ". 

ئەو ڕۆژنامەیە لێرەدا ئاماژەی بە حەوت خاڵی ڕێککەوتنەکە دەکات کە لەلایەن هەردوو وڵات ڕەتکرایەوە کە ئەمانەن.

یەکەم: نابێت ئۆکراینا بەشداری هیچ هاوپەیمانیەکی سەربازی بکات بەتایبەت ناتۆ.

دووەم: نابێت ئۆکراینا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەرهەمیشی بهێنێت. 

سێیەم: نابێت ئۆکراینا ڕێگە بە هیچ وڵاتێک بدات رێگەی ئاوی و وشکانی و ئاسمانی بەکار بهێنێت بۆ مەبەستی سەربازی. 

چوارەم: نابێت هیچ وڵاتێکی بیانی لە ئۆکراینا نمایشی سەربازی ئەنجامبدا.

پێنجەم: ئۆکراینا رازییە بەگۆرانکاری لە هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەی لەسەر نەهێشتنی پێکهاتەی نەتەوەپەرستی و ڕەگەزپەرستی.

شەشەم: دەبێت رووسیا بکشێتەوە لە خاکی ئۆکراینا تانیا لەبەشێکی دۆنێتسک و لوگانسک دەمێننەوە.

حەوتەم: رووسیا دڵنیای دەداتە ئۆکراینا لەدوای واژۆکردنی یاداشتنامەکە دڵنیایی دەداتە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئەمنیەتی ئەندامانیان لە ئەمەریکا و چین و فەرەنسا و بەریتانیا.

لەساڵی (2022) لە مانگی نیسان رووسیا و ئۆکراینا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە ئەستەمبۆڵ واژۆکرد لەدوای گەرانەوەیاب بۆ وڵاتەکەیان سێ کۆبوونەوەی تریان ئەنجامدا، لەکاتی دانوستاندن ئەلێکساندەر مەدینسکی سەرۆکی شاندی رووسیا چەند داواکارییەکی تری لە ئۆکراینا کرد کە ئەمانەن.

دەبێت سوپای ئۆکراینا ژمارەیان بۆ (85) هەزار سەرباز کەم بکەنەوە. 

دەبێت زمانی رووسی وەک دووەم زمانی فەرمی لە ئۆکراینا بناسێنرێت.

دەبێت ئۆکراینا بکشێتەوە لە داواکارییەکانی کە لەدژی رووسیا پێشکەشی کردبوو کە پێویستبوو رووسیا قەرەبووی بکاتەوە تاوەکو ڕێککەوتنەکانی نێوانیان بەردەوام بێت.

لێرەدا ئۆکراینا پێیوایە زیادکردنی ئەو داواکارییانەی رووسیا لە دوای دانوستاندنی دۆڵمە باخچە کۆتایی پێهێنا.

ئەو ڕۆژنامەیە هەڵوێستی رووسیاش ئاشکرادەکات کە دیمیتری پێسکۆف، وتەبێژی سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاندبوو، کە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی ئەستەمبۆڵ بەهۆی بەریتانیاوە بووە، چونکە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا لەبن گوێی زێلێنسکی گوتوویەتی کە ڕێککەوتنەکە واژۆنەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دیڤید ئاراهامیا سەرۆکی شاندی ئەوکاتی ئۆکراینابووە ئەم قسانەی پشت راستکردۆتەوە.

هەروەها لە (11)ی نیسان سەرۆکی بیلارووس سەردانی رووسیای کرد باسی لەوەکرد کە پۆتین رایگەیاندووە کە ئامادەن دابنیشن لەسەر مێزی ئەستەمبۆڵ.

سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕیەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین