وەزیری بەرگریی تورکیا: ئێران رەتى دەکاتەوە هاوکارى پەکەکەى کردبێت
نوچە نێت
یەشار گولەر، وەزیرە بەرگریی تورکیا لەلێدوانێکدا رایگەیاند. "ئێمە بە فرۆکەکی بێفرۆکەوان زانیاریمان لایە پەکەکە بەرەو ئێران هەڵهاتوون بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمە ڕەتدەکەنەوە بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سنوورەکانی عێراق و سووریا و ئێران."
ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ عێراق و باسی چیان کردووەوە رایگەیاند، "عێراق دراوسێیەکی مێژوومانە چەندەها ساڵە بەیەکەوەین هەمووکات هەوڵمانداوە بەردەوام بین لە پەیوەندییەکانمان وە رێزمان گرتووە لە یەکپارچەیی خاکی دراوسێکانمان، پەکەکە هات جێگیربوو لە باکووری عێراق بەڵام هیچ لایەنێک تێوە نەگڵاوە تەنیا ئێمە نەبێت، ئێمە بە ددانەکانی خۆمان بەرەنگاری پەکەکە بووینەوە و ئۆپەراسیۆن لە دژیان ئەنجام دەدەین و لەئێستادا پەکەکە (800) گوندی لە عێراق چۆڵکردووە بەم کارەش هیچ لایەنێک بێزار نەبووە بەڵام ئێمە بێزارین."
گوڵەر سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ عێراق رایگەیاند، "لە (19)ی کانوونی دووەم یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، هەروەها کۆبوونەوەی دووەممان لە (14)ی ئازار کرد و کۆبوونەوەی سێیەمیش لەم سەردانەمان بۆ عێراق بە سەرۆکاییەتی سەرۆک ئەردۆغان ئەنجامدرا لەئەنجامدا بەم گۆرانگارییانەی عێراق دڵخۆشین، عێراقی دراوسێمان هیچ شتێک بە پەکەکە ناڵێت تۆ ڕاستەرخۆ پێیان ناڵێی ڕێکخراوی تیرۆرستی لەلایەکیش ئێمە دەمانەوێت لەسەر تیرۆر قسەتان لەگەڵ بکەین وە لەکۆتایش توانرا پەکەکە وەک رێخراوێکی قەدەغە کراو بناسێنن و سوپاسی دۆستەکانمان لە عێراق دەکەین دەمانەوێت بەیەکەوە هەنگاوی جددیتر بنێین لەدوای ئەو کۆبوونەوانە ئەوانیش ژینگەیەکی سەختیان هەیە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە رایگەیاند، "ئێمە هەموو کات بە سەرکردایەی یەکێتی دەڵێین واز لەوکارانە بهێنن ئەگەر دەتانەوێت بە ئارامی لێرە بژین خۆتان لە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە رزگار بکەن و ئێمەش هاوکارییتان دەکەین."
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ پەکەکە گولەر گوتی، "ستراتیژی کۆتاییهێنان بە پەکەکەمان هەیە، تیرۆر بۆماوەی (5 تا 6) ساڵە بەئارامی لە باکووری کوردستان دەژی لە ئێستادا ئەم شوێنانە بەجیدەهێڵێت بەرەو باشوور دەڕۆن، ئێمەش چی پێویستبێت ئەنجامی دەدەین و دەیکەین، چەند هاوپەیمانێکمان هەیە دەڵێن یەپەگە جیایە لە پەکەکە دەڵێن ئێمە مەشقی فرۆکەوانی بە یەپەگە دەکەین نەک پەکەکە."
لەلایەکی تر وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە پشتیوانی هاوپەیمانان بۆ پەکەکە دەکات و دەڵێت، "هاوپەیمانان بانگەشەی ئەوە دەکەن کەئەوان لە دژی داعش پاڵپشتی ئەو چەکدارانە دەکەن بەڵام ئەوەی ئەوان پێیدەڵێن چەکدار خۆ هەر پەکەکەن بەڵام ئەوان ئەمە ڕەتدەکەنەوە ناێن بڵێن ئێمە پشتگیریان دەکەین گاڵتە بە ئێمە با نەکەن."
هەروەها سەبارەت بە هەڵهاتنی پەکەکە بۆ ئێران گولەر رایگەیاند، "بەرەنگاربوونەوەکانمان لەدژی تیرۆر لە سنوورەکانی عێراق و سووریا و ئێران بەردەوامە، بە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن ئێمە لەسنوورەکانتان لەدژی پەکەکە شەڕدەکەین زانیاریمان هەیە بە هۆی فرۆکەی بێفرۆکەوانەکانمان کە پەکەکە هەڵهاتوون بۆ سنوورەکانتان بەڵام ئەوان ئەمەی ڕەتدەکەنە لەگەڵیان لەگفتوگۆداین لەسەر ئەو بابەتە بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینە هیچ ئەنجامێک."
سەرچاوە: سى ئێن ئێن تورک
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment