تورکیا چەکدارانى سوورى رەوانەى نەیجەر دەکات تورکیە

نوچە نێت

نەیجەر دواى لیبیا و ئازەربایجان بۆتە رووگەى سەدان چەکدارى نزیک لە تورکیا لە لایەن کۆمپانیایەکى ئەمنی تورکیا گوازراینەوە بۆ ئەو وڵاتە.

عومەر ناوێکى خوازراوە تەمەنى (24) ساڵە لە باکوورى رۆژئاواى سووریا لە پێناو دابینکردنى بژێوى ژیانى  دایک و باوک و براکانى چۆتە نەیجەر، سەبارەت بە هۆکارى چوونى دەڵێت، هۆکارەکى سەرەکى بریتییە لەوەى ژیان لە سووریا زۆر سەختە، هیچ دەرفەتێک نییە جگە لە چەکدارى نەبێت، مووچە (1500) ليرەیە، کە دەکاتە (46) دۆلار.

ئەو چەکدارە کە چەندین ساڵە لە ریزەکانى گرووپە سوورییەکانى نزیک لە ئەنقەرەیە دەڵێت، مووچە لێرە (1500) دۆلارە، ئەوەش زۆر باشە کاریگەرى لەسەر ژیانمان دەبێت، دەخوازانم بتوانم دووکانێکى بچووک دانێم بۆ ئەوەى لە سووریا پێى بژیم و واز لە هەموو جەنگێک بهێنم.

رووانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، رەوانەکردنى هەزاران سوورى نزیک لە ئەنقەرە بۆ نەیجەر بۆ پارێزگارى لە پڕۆژە و بەرژەوەندییەکانى تورکیا.

عومەر لەگەڵ یەکەم گرووپ بوو زیاتر لە دووسەد چەکدارى لەخۆى گرتبوو لە فڕۆکەخانەى غازى عەنتاب بەرەو بۆرکینا فاسۆ و لەوێشەوە بۆ سەربازگەکانى سەر سنوورى نەیجەر بەڕێکەوتن.

بەگوێرەى شارەزایانى سیاسى لەدواى دەسەڵاتى سەربازیى کە نزیکەى ساڵێکە لە نەیجەر هاتۆتە سەر دەسەڵات پەیوەندییان لە باشوورى لیبیا بەهێزە، لەبەر ئەوەى تورکیا بەرژوەندى زۆرى هەیە، پێش چەند ساڵێک چەکدارى سوورى بۆ ئەو ناوچەیە ناردبوو.

دوو هەفتە دواى مەشق و بەکارهێنانى چەک عومەر لەگەڵ کۆمەڵیک گوازرایەوە بۆ نەیجەر بۆ پارێزگارى لە کانەکان، کە کەس شوێن و ناوکەى نازانێت. عومەر باسى لەوەش کردووە چەند کەسێک لە نەیجەر بە جلى سەربازیى پاسەوانى لەگەڵ دەگرن، بەبێ ئەوەى بزانێت ئەوانە کێن هاوکارى دەکەن. 

بەگوێرەى قسەکانى ئەو چەکدارە سوورییە، گرووپەکەیان بەسەر چەند گرووپێکى کەمى پاسەوانى و شەڕکردن دابەش بوونە، کۆمەڵێک لەوانە شەڕى بۆکۆحەرام دەکەن ئەوانەى دیکەش بۆ لۆمى پایتەختى تۆگۆ ناردراون.

عومەر ئێستا لە خاڵێکە لە سنوورى نێوان نەیجەر و بۆرکینا فاسۆ، چاوەڕوانى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەیەتى بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە سووریا.

ماوەى ساڵێک دەبێت تورکیا هەزار چەکدارى سوورى بۆ نەیجەر رەوانەکردووە بە ئامانجى پارێزگارى لە بەرژەوەندى و پرۆژەکانى. 

سێ چەکدارى ئەو گرووپە سوورییە بە ئاژانسى فرانس پرێسیان راگەیاندووە، ئەوان ناوى خۆیان لە گرووپى سوڵتان موراد تۆمارکردووە لە باکوورى سوورى، چەند گرێبەستێکیان بۆ شەش مانگ لە کۆمپانیایەکى ئەمنى تۆرکیا تۆمارکردووە.

ئەحمەد ناوێکى خوازراوە خۆى ئامادەکردووە بۆ گەشتکردن بۆ نەیجەر گرێبەستەکەى واژۆکردووە، دەڵێت، هەموو رێکارەکان بۆ پارێزگارى و گەشت لە رێگەى ئەو کۆپانیا ئەمنیەى تورکیاى تەواوکردووە.

ئەو کۆمپانیا تورکیە ناوى ساداتە دامەزراوەیەکە بۆ راوێژکارى بەرگرى، وەک چەکێکى نهێنى ئەنقەرە لە جەنگى باکوورى ئەفریقیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەیر دەکرێت، بەڵام خاوەنى کۆمپانیاکە رەتى دەکاتەوە پەیوەندى بە هاوکێشەکانى تورکیاوە هەبێت.

لە (2020) واشنتن ئەو کۆمپانیەى بەوە تۆمەتبارکرد جەنگاوەرانى بۆ لیبیا رەوانەکردووە. بەگوێرەى ناوەندى سوورى بۆ دادپەوەریى و لێپرسینەوە ئەو کۆمپانیایە بەرپرسە بە گواستنەوەى ئاسمانى نێودەوڵەتى بۆ گرووپە چەکدارەکان لە سووریاوە بۆ تولاکیا پاشان بۆ لیبیا و ئازەربایجان.

لە (2020) تورکیا هەزاران چەکدارى سوورى بۆ هاوکارى حکومەتى ویفاقى نیشتیمانى کە ئەنقەرە دژ بەو حکومەتە هاوتەریبەى لەلایەن رووسیاوە هاوکارى دەکرا.

تورکیا لە جەنگى ئازەربایجان ــ ئەرمینیا هەزاران چەکدارى تورکیا رەوانەکرد بۆ شەڕ لە هەرێمى ناگۆڕنى کەرەباغ، بەڵام وەزارەتى بەرگى تورکیا رایگەیاند، ئەو قسانە بانگەشەى هەڵەن و هیچ راستییەکیان تێدا نییە.

گابریێلا کۆرلینگ لە پەیمانگەى سوویدى بۆ لێکۆڵینەوەى بەرگرى ئاماژە بەوە دەکات، پێکهاتەى بەرگرى لەنیوان تورکیا و نەیجەر لەدواى رێککەوتنى سەربازیى (2020) بۆ پێدانى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان بۆ نەیجەر بایەخى زیاتر بوو.

ئەو لێکۆڵەرە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کودەتاکەى ساڵى رابردوو هیچ بەربەستێکى بۆ پەیوەندى دیپلۆماسى ئەو دوو وڵاتە نەکرد، بەڵکوو پەیوەندییەکانى قووڵتر کردەوە.

لە ماوەى رابردوو زۆربەى بوونى تورکیا لە ئەفریقیا بەناوى هاوکارى مرۆیى و پەرەپێدان و بارزگانى بوو، بەڵام ئەو دۆخەى ئەمەر جیاوازە، کۆرلینگ دەڵێت، تورکیا بە شێوەیەکى زۆر ئەرێنى دەڕوانێت، ئەوەش لەبەر نزیکى ئاینى و پێویستى قوورسایى سیاسى و مێژووییە لەو وڵاتە بەراورد بە هاوبەشەر رۆژئاواییەکانى دیکە.

ئەو لێکۆڵەرە لە لێکۆڵینەوەکانى کە بایەخ بە وڵاتانى ساحل دەدات ئاماژە بەوە دەکات حکومەتى سەربازیى نوێ لە پاڵ تورکیا و چین و رووسیا وەک هاوبەشێک رێزى سەروەرى نەیجەر دەگرن.

سەرچاوە: عەرەب

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین