ئیسرائیل داوا دەكات لەگەڵ توركیا ناوچەی هەژموونیان لە سووریا دابەش بكەن
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات، ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە رێگەی نێوەنگیری رووسی و ئەمەریكا بگاتە لێتێگەیشتن لەگەڵ توركیا بۆ ئەوەی ناوچەی هەژموونی خۆیان لەناو خاكی سووریا دابەش بكەن، ئەوەش بۆ كۆڕنتڕۆڵكردنی فراوانخوازی توركیا رێگری لە ئاڵۆزییەكانی ئەو ناوچەیە كە لە بەرەنگاربوونەوەی راستەوخۆی ئەنقەرە و تەلئەبیب سەرچاوە دەگرێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو پێشنیارەی ئیسرائیل بۆ توركیا كردەییە بە جۆرێك رووسیا لە كەناراوەكانی رۆژئاوا بێت، توركیا لە باكوور، ئەمەریكا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵات و باشوور، دەسەڵاتی كاتی سووریاش دەسەڵاتی بەسەر هەموو ناوچەكان هەبێت بێت، تاوەكوو حكومەتێكی سەقامگیر و هەڵبژێردراو لە دیمەشق پێك دێت، ئەوەش كارێكە چەندین ساڵی پێویستە.
ئەو ئاڵۆزییانەی نێوان توركیا و ئیسرائیل كە لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ فڕۆكەخانەی (تی 4)ی سەبازیی لە سوریا توركیا كەمێك پاشەكشەی كرد، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، نایانەوێت لە سووریا لەگەڵ ئیسرائیل بەرەورووی یەكتر ببنەوە، تەنیا سوورییەكان دەتوانن بڕیاری لە كاروباری ئەمنی وڵاتەكەیان بدەن.
ئەو لێدوانە دوای هەفتەیەكی پڕ لە ئاڵۆزی بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشی توندی كردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، خوای گەورە ئیسرائیل وێران بكات، ئەوەش لە كاتێكدا بوو ئیسرائیل هێرشی كردە سەر فڕۆكەخانەی (تی 4)ی سەربازیی لە حومس، كە چاوەڕوان دەكرا ئیسرائیل هێزی ئەمنی بۆ رەوانە بكات.
رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هێرشانە وەك پەیامێكی راستەوخۆ بوو بۆ ئەنقەرە، كە لە سایەی زیادبوونی ترس بوو لە لای هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل كە بۆشایی دەسەڵات لە سووریا وابكات توركیا شوێنەكەی پڕبكاتەوە و ببێتە هەڕەشەر لەسەر وڵاتەكەیان.
سەبارەت بە دۆخی سووریا یواڤ كاتس، وەزیری جەنگی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەم دواییە مۆركێكی وەڵامدانەوەی پێوە بوو، دەشڵێت، هۆشداری دەدەمە جۆلانی فەرمانڕەوای سووریا، ئەگەر رێگە بە هێزە نەیارەكانی سووریا بدات و مەترسییە ئەمنییەكانمان بخاتە مەترسییەوە، ئەوكات باجی گەورە دەدات.
كاتس باس لەوەش دەكات هێرشی ئاسمانی فڕۆكەخانەی (تی 4) لە حەما و ناوچەی دیمەشق پەیامێكی روون و هۆشدارییە بۆ داهاتوو كە رێگە نادەین زیان بە ئاسایشی ئیسرائیل بكەوێت.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئیسرائیل راشكاوانە ناوی توركیای نەهێناوە، ئەوەش هەوڵێك بوو بۆ هێشتنەوەی دەرگا لەبەردەم لێكتێگەیشتن، بەڵام بۆردوومانكردنی چوار فڕۆكەخانەی گەورە لە سووریا لەو شەوە پەیامێك بوو بۆ سوڵتان لە ئەنقەرە.
توركیا هەوڵ دەدات هەژموونی سەربازیی و ئابووریی لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی عوسمانی نوێ بەهێز بكات، كە سیاسەتی فراوانخوازییە و پشت بە پڕكردنەوەی بۆشایەكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستێت، كە تووشی قەیرانی ناوخۆیی بوونە، وەك سووریا و عێراق و لیبیا و سۆماڵ و چاد و باكووری قوبرس.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات توركیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەژموونی كورد پشتێنەیەكی ئەمنی لەناو خاكی سووریا درووست كردووە، ئێستا كار لەسەر قووڵكردنەوەی بوونی خۆی لەناو ئەو وڵاتە دەكات، بۆ ئەوەش پەیوەندی بەتینی لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان قۆستۆتەوە، بەتایبەت هەیئەی تەحریری شام كە ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەكات.
لە حەوتی ئۆكتۆبەر توركیا پەندی وەرگرت، سنوورەكانی لەگەڵ جۆلان بەهێز كرد، ئەوەش وەك ئەگەری نزیكبوونەوەی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا، پاشان دەستی بە هێرشكردنە سەر كۆگاكانی چەك و ژێرخانی سەربازیی سووریا و حزبوڵڵا كرد، بۆ رێگری لەوەی ئەو چەكانە بگەنە دەستی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران.
بەگوێرەی قسەكانی ئەو رۆژنامەیە ئیسرائیل تووشی دڵەڕاوكێ بووە، بەهۆی ئەوەی ئەگەر هەیە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و راداری ناوەندی لە قووڵایی سووریا دابندرێت، ئەوەش دەبێتە كۆت و بەندكردنی ئازادی ئیسرائیل نەك تەنیا لە سووریا بەڵكوو لە هەموو ئەو ناوچەیە، بەتایبەتیش بەرانبەر ئێران.
رۆژنامەكە روونی كردۆتەوە مەترسیە ئەمنییەكانی ئیسرائیل سیناریۆی جێگرتنەوەی جیهادییە سوننیەكان لەسەر سنووری جۆلانیش دەگرێتەوە، لەژێر پەردەی توركی، كە مەترسی دووبارە بوونەوەی رووداوەی حەوتی ئۆكتۆبەر هەیە، ئەوەش وادەكات ئیسرائیل شارەكانی باكوور بكاتە شوێنی رووبەڕووبوونەوەی راستەخۆ.
رۆژنامەكە دەشڵێت، هێرشەكان زۆر بە وردی بۆ سەر فڕۆكەخانەكان جێبەجێ كران، ئەوەش بۆ رێگری لە جێگیربوونی درێژمەودای توركیا بوو، توركەكان دەتوانن ئەو فڕۆكەخانانە چاك بكەنەوە، بەڵام هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە بنەڕەتەوە گەیاندنی پەیامێك بوو بۆ توركەكان كە ئیسرائیل رێگە بەوە نادات.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت باس لەوەش دەكات كە مەترسسەكانی ئیسرائیل كاتی نیی، بەڵكوو پەیوەستە بە دووبارە داڕشتنەوەی جیۆسیاسی ئەنقەرە لەسەر بنەمایەكی ئایدۆلۆژی ــ ئاینی، دڵەڕاوكێی دوورمەودای ئیسرائیل درووستبوونی بەرەیەكی ئیسلامی سوننی بە رۆحیەتی ئیخوان موسلمین كە توركیا سەركردایەتی دەكات بە سووریا تێدەپەڕێت، لای ئیخوانی ئوردەنەوە بە پاڵپشتی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە بەشی رۆژئاوا، لە غەزە كۆتایی دێت.
ئیسرائیل ترسی لەوە هەیە ئەو بەرە سوننیە جێگەی بەری شیعی بە سەركردایەتی ئێران بگرێتەوە، ئەوەش لە سایەی بەردەوامی پاڵپشتی ئاشكرای توركیایە بۆ حەماس.
سەرەڕای توندی بەرەنگاربوونەوە، بەڵام كەناڵەكانی گفتوگۆ كراوەن، توركیا پێچەوانەی ئێرانە، ئەندامە لە ناتۆ و هاوپەیمانی توركیا، دەرفەت دەمێنێتەوە بۆ گفتوگۆ و كاریگەری دوولایەنە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی تورك پرێس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment