هاوپەیمانی تازەی نێوان میسر و توركیا رووبەڕووی تاقیكردنەوە دەبێتەوە
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر هاوپەیمانی نێوان میسر و توركیا كە لەسەردانی چەند رۆژی رابردووی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر بۆ توركیا راگەیێندراوە، لە یەكەم هەنگاودا ئەو هاوپەیمانییە بەهۆی ناكۆكی لایەنە باڵادەستەكانی لیبیا رووبەڕووی تاقیكردنەوە دەبێت.
لێكەوتەكانی دوورخستنەوەی، سەدیق كەبیر، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لیبیا ئاڵنگەرییەكی راستەوخۆیە بۆ هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیسی.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، ئەو هاوپەیمانییە نوێیەی نێوان توركیا و میسر ئامانج لێی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیانە سەبارەت بە رووداوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لە یەكەم هەنگاودا لە لیبیا تووشی تاقیكردنەوە دەبێت.
لەدوای بەهاری عەرەبی لە (2011) و كودەتای عەبدولفەتاح سیسی بەسەر محەمەد مورسی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەكانی توركیا و میسر گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت.
لەدوای سێ ساڵ لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان پەیوەندییەكانیان ئاسایی بۆوە، هەفتەی رابردوو عەبدولفەتاح سیسی سەردانی ئەنقەرەی كرد، (30) یاداشتی لێكتێگەیشتنیان بە ئامانجی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ (15) ملیار دۆلار بۆ پێنج ساڵی داهاتوو واژۆكرد.
سەبارەت بە هۆكاری لێكنزیكبوونەوەیان راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، دۆخی ئابووری و پێویستی هەردوو وڵات و مەترسییەكانی جەنگی غەزە ناچاری كردن لە یەكتر نزیكببنەوە..
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، ئەگەر قاهیرە و ئەنقەرە لەسەر ناكۆكییەكانی سەبارەت بە دابەشبوونی سیاسی لە لیبیا بەردەوام بن، ئەگەری بەهێز هەیە ئەو بەڵێنە نوێیەی لەسەر هەماهەنگیان دوولایەنە دابوویان راست دەرنەچێت، لەدوای نەمانی موعەمەر قەزافی لەسەر دەسەڵات لە ساڵی (2011) لیبیا دامەزراوە سیاسییەكان لە لیبیا بۆ رۆژهەڵات و رۆژئاوا دابەش بووە.
توركیا پاڵپشتی حكومەتی رۆژئاوای لیبیا دەكات، لە (2019) كاتێك تەرابلوس داوای هاوكاری سەربازی لە ئەنقەرە كرد بۆ رێگری بوو لە هێرشی خەلیفە حەفتەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شارە، بنەماڵەی حەفتەر باڵادەستن بەسەر سیاسەتی رۆژهەڵاتی لیبیا، كە هەریەك لە میسر و ئیمارات و رووسیاش پاڵپشتی دەكەن.
لە چوارشەی رابردوو ئەردۆغان و سیسی رێككەوتن لەسەر داخستی لاپەڕەی ناكۆكییەكان لە لیبیا، بەڵام لێكەوتەكانی ئەو پرۆسەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجێكی روونە، كە تا ئێستا بە روونی ماوەتەوە، قەیرانی بانكی ناوەندی ئەو ئالنگەرییە راستەوخۆیەیە بۆ ئەو هاوپەیمانییە نوێیە.
راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، ئەو قەیرانەی لیبیا سێ هەفتە بەر لە ئێستا لەسەر دوورخستنەی سەدیق كەبیر سەری هەڵداوە.
دوای لادانی لە پۆستەكەی كەبیر بەهۆی ترسانی لەسەر ژیانی خۆی لە دەزگا سیاسیەكانی سەر بە لایەنگرانی حكومەت كە تەرابلوسیان كردۆتە بارەگای خۆیان بە سەرۆكایەتی عەبدولحەمید دبیبە، لیبیای جێهێشتووە و رووی لە توركیا كرد.
بانكی ناوەندی لیبی سەرپەرشتی دابەشكردنی گەورەترین سامانی نەوتی لە ئەفریقیا دەكات، كە یەدەگی دراوی بیانی دەگاتە هەشتا ملیار دۆلار.
دبیبە پێوایە كەبیر بۆتە رەخنەگر لە دابەشكردنی سامان بە شێوەی گەندەڵی و گۆڕینی بۆ بەرەی دیكە لە میانەی رەوانەكردنی پارە بۆ بەرەی رۆژهەڵات. بەڵام كەبیر ئاماژە بەوە دەكات بڕیارە "دابەشكردنی حكومی ساڵی (2024) بەرزترین رێژەی (37.5%) بێت.
لەگەڵ داواكاری حكومەتی رۆژهەڵات بەوەی كە دوورخستنەوەی نادەستوورییە، ئەو قەیرانە بووە هۆی ئەوەی كە زۆرەی كێڵگە نەوتییەكان دابخرێت، چەندین دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی لیبیا لە لایەن بانكە جیهانییەكان بلۆك بكرێت، كە پاڵپشتی فشاری ئەمەریكایان لە لادانی كەبیر نەكرد.
بانكی ناوەندی یەكێكە لە دامەزراوە كاراكان لە لیبیا، وڵاتانی رۆژئاوا رەخنە لە لادانی كەبیر دەگرن، سەرەڕای رەخنەكان لەسەری بەڵام سەرچاوەیەكی كەموێنەی سەقامگیرییە.
رۆژنامەكە باس لە گرنگی لیبیا لە پەیوەندییەكانی داهاتووی نێوان توركیا و میسر دەكات، لەدوای لوتكەی ئەردۆغان و سیسی، ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری راستەوخۆ سەردانی لیبیای كرد.
بەگوێرەی راپۆرتەكە كاڵن هەوڵدەدات، دبیبە رازی بكات بۆ ئەوەی كەبیر بە شێوەیەكی كاتی بگەڕێتەوە بۆ پۆستەكەی، یاخود ئەنجوومەنێكی نوێی ئیداری دابمەزرێت لەسەر سەرۆكایەتی بانكی ناوەندی رێك بكەون.
عەلیا ئیبراهیمی، لێكۆڵەر لە كاروباری سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە نووسینێكی دەڵێت، "ناكۆكییەكان لە لیبیا لەنێوان كەسە دیارەكانی ئەو بنەماڵانەیە كە دەستیان بەسەر سەرچاوە ئابوورییەكان داگرتووە، ئەوەشە وادەكات هاوكێشەكان هاوكێشەكان سەبارەت بە توركیا بگۆڕێت، حیساباتەكان لە (2019) جیاواز بێت.
ئەو لێكۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەكات، هاوبەشی دارایی گەشەسەندوو لەنێوان كۆمپانیا توركییەكان و بزنسمانە لیبییەكان لە رۆژهەڵات هەیە، وەك درووستكردنی گەورەترین كارگەی ئاسن و پۆڵا لە جیهان لە شاری بەنغازییە.
ئەو پەیوەندییە نوێیەی رۆژهەڵات و توركیا واتای ئەوە دەگەینێت ئەگەری ئەوە نییە جارێكی دیكە توركیا پاڵپشتی رەهای سەربازی لە حكومەتی تەرابلوس بكات، لە لایەكی دیكەشەوە رۆژئاوای لیبیا پارێزبەندی نیچمە تەواویان لە یاداشتی لێتێگەیشتن داوە بە توركیا، ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی توركیا بە دەستبەرداری ئەنقەرە لە هەوڵەكانی دبیبە بۆ دەستبەرداگرتنی بانكی ناوەندی، قوربانییەكی گەورە بدات.
نەتەوەیەكگرتووەكان و باڵیۆزی رۆژئاوا لە رێگەی كۆدەنگی، یا گەڕانەوەی كاتی داوای چارەسەری قەیرانی كەبیر دەكەن.
یەكێك لە چاودێران بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندووە، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەڕایەوە بۆ دۆخی قەیرانێكی كامڵ لە لیبیا، چونكە دركی بەوە كردووە، كێشەی ئابووری دەبێتە هۆی داڕوخانی زۆر بەخێراییەكی گەورە، دەبێتە یەكێك لە وڵاتە شكستخواردووەكانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست، هەروەك لێكەوتەی ئەمنی لە رووی كۆچ و نەبوونی سەقامگیری دەبێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا پلانێكی درووێژمەودا بۆ چارەسەری دابەشبوونەكان لەو وڵاتەوە نییە، كێشەكەش بریتییە لە بەرژەوەندی گەندەڵی دارایی بۆ چینێكی دیاریكاو لە لیبیا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment