سەرۆک کۆماری چین ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە دوایین لێدوانی خۆیدا، ڕەخنەی لە تاک لایەنگەرایی هەندێ لە وڵاتان گرت. بە گوتەی شی جین پینگ ئەو تاک لایەنگەراییە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی سیستەمی جیهانیی کە لەژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، پێدەچێت ئەو لێدوانەی سەرۆک کۆماری چین لە کۆڕی بازرگانی Bo-Ao، ڕەخنە لە ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە بێت. 
شی جین پینگ گوتی، "نابێ ڕێگا بدرێ ئەو یاسا و ڕێسا و ڕێوشوێنانەی لە لایەن وڵاتێک یان چەند وڵاتی تایبەتەوە دادەنرێن بەسەر وڵاتانی تردا داسەپێن". 
سەرۆکی چین بەڵێنی دا وڵاتەکەی هەر چەندەش بەهێز بێت، هەرگیز هەوڵی باڵادەستی و بە دەستهێنانی پێگەی هەژمونی جیهانیی نادات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین