بۆچی چین تێچووە سەربازیەکانی زیاد دەکات؟ شیکاری ئابوری

نوچەنێت

حکوومەتی پەکین بۆ بوون بە سووپای یەکەمی جیهانی، هەوڵ بۆ سەرهەڵدانی شۆرشی چەک دەدات لە بواری زانیاری و سیستەمی زیرەکی 5G، بۆ ئەو مەبەستە دوای ساڵێک لە لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، ڕێژەی تێچووە سەربازیەکانی بە بڕی ٪6.8 زیادکردووە، بۆ ئەوەی پێش ئەمریکا بکەوێت لە رووی ئابووری و سەربازیەوە.

دوای سالێک لە تێپەربوون بەسەر لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر ئابووری جیهان و ئابووری چین، تێچووە سەربازیەکانی حکوومەتی پەکین بە ڕێژەی ٪6.8 زیادیان کردووە،. ئەم هەنگاوەی چین، ئاستی مەترسیەکانی چەکسازی و رووبەروونەوەی سەربازی نێوان زلهێزەکان قوڵتر دەکاتەوە، بە تایبەت ئەمریکا وچین.

لەو بارەیەوە، ناوەندی The National Interestــی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا زانیاری دەربارەی تێچووە سەربازییەکانی چین و هەوڵەکانی  بۆ پەرەپێدان لەوبوارەدا ئاشکرا دەکات. دوای بڵاوبوونەوەی نیگەرانیەکانی وڵاتی چین لە نزیکبوونەوەی کەشتیە ئەمریکیەکان لە سنووری وڵاتەکەی، دەزگای نوچە شیکاری بۆ ئامانجی وڵاتی چین لە زیادکردنی تێچووە سەربازیەکانی دەکات.

جەنگی زیرەک

وێڕای هەوڵەکانی چین بۆ پەرپێدان و گرنگیدانی زیاتر بۆ بوون بە هێزی یەکەمی ئابووری لەسەر ئاستی و جیهان، چین  لە رێگەی گرنگیدانی بەردەوام بە تەکنەلۆژیا و نەوەی پێنجەمی پیشەسازی زیرەک ، کار بۆ پێشڤەچوونی زیاتری کۆکردنەوەی داتا  و جەنگی زانیاری و سەربازی دەکات.  هەروەها ئامانجیەتی  تا ساڵی 2035 هەوڵ بۆ  “پیشکەوتنی سەربازی تەواوکراو” سوپای چین و “بوونی بەهێزی یەکەمی جیهان” کار بۆ پێشخستنی سوپای ولاتەکەی تا ساڵی 2049 دەکات .

لەو بارەیەوە  ناوەندی The National Interestــی ئەمریکی دەڵێت" چین کار بۆ سەر‌هەڵدانی شۆڕشی سەربازی دەکات، کە پێشکەوتنی زانیاری سەرکردایەتی ئەو شۆڕشە دەکات و جەخت لە کوشتن و بردنەوە لە جەنگی زانیاری دەکات".

هەروەها ئەو جەنگ وشۆرشە بەوە دەناسرێت، کە هەوڵدەدات لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری، گرنگی زیاتر بە پرسە سەربازییەکانی وشکانی و ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان و پرۆسەی سیبیرانی و کارۆموگناتیسی بدات"

چین و ئەمریکا، بیرۆکەی جەنگی ئەستێرەکان  و پرۆسەی چەکسازی نوێدەکەنەوە

ئەم هەوڵ و ئامانجانەی وڵاتی چین چوونە ناو شۆرشی پیشەسازی چوارەمە، بەڵام ئەمجارە شۆڕشەکە تایبەت دەبێت بە زیرەکی دەستکرد و زانیاری بەهێز و هاوکات دروستکردنی کارلێکردن لە نێوان مرۆڤی دەستکردی ناسروا بە ڕۆبۆت و تۆڕەکانی پێوەندیکردن بە سیستەمی 5G. ئامانجی سەرکی چین لەو پلانە دروستکردنی سیستەمێکی بەهێزی سەربازییە لە ریگەی تەکنەلۆژیاوی پێشکەوتوو.

پێشکەوتنە باڵایەکای چین لە بواری سەربازی دوای بوونی بە هێزی دووەمی ئابووری جیهان، زیاتر بۆتە جێگەی سەرنجی ناوەندە جیهانیەکان و  هاوکات نارەحەتی ئەمریکا و دژایەتیکردنی.

تێچووی سەربازی

سەبارەت بە تێچووە سەربازییەکانی وڵاتی چین و پۆڵێنکردنیان، چین جگە لەوەی وڵاتێکە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریە دروستەکان جێگەی گومانی وڵاتە ڕۆژئاواییەکانە، بەڵام ئەو زانیاریانەی دەربارەی ئاستی تێچووە سەربازییەکانی بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەدەن، تێچووی سەربازی چین ڕێژەی ٪1.3ـــی داهاتی ناوخۆی چین پێک دەهێنێت و پێشبینی دەکرێت ئەو ئاسیە بەردەوام بێت لە هەڵکشان.

ئەم هەلکشانەی ڕێژەی تێچووە سەربازیەکانی چین بەراورد بە ساڵی 1978 جێگەی مەترسی ئەمریکان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە حکوومەتی چین بڵاوکراونەتەوە، لە نیوان ساڵانی 1999و بۆ ساڵی 2008، ئاستی تێچووە سەربازیەکانی سوپای چین بە ڕێژەی ٪16.2 زیادیان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە دە ساڵی رابردوودا ئەو ڕێژەیە چەند هێندە بووبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین