رووسیا وزەی زیاتر هەناردەی بازاڕەکانی چین دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

پەتای کۆرۆنا و داتەپینی ئاستی بەرهەمهێنانی خەڵووز لە بازارەکانی چین، هۆکاری سەرەکیە لە پشت بەستنی زیاتری بازارەکانی چین بە هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا

قەیرانی وزە و دابینکردنی کارەبا، بازارەکانی وڵاتی چینی بێ بەش نەکردووە، بە تایبەت دوای زیادبوونی نرخی وزەی خەڵووز و نزمبوونەوەی ئاستی هاوردەکردنی وزە دوای زیادبوونی تووشبوانی کۆرۆنا لە بەشێک لە شارەکانی چین.

بۆ زیادکردنی ئاستی هاوردەکردنی وزە و دابەزاندنی نرخەکانی ، حکوومەتی چین ڕایگەیاند" لە سەرەتایەکانی مانگی دەی ئەمساڵ، ڕووسیا ئاستی هەناردەکردنی وزەی بۆ بازارەکانی چین سێ هێندە دەکات و کارەبا بۆ 20 ناوچەی سەرەکی چین دابین دەکات".

بڕیاری کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزەی خەڵووز و سەپاندنی باج لە لایەن حکوومەتی چین بۆ پێرەوکردنی بنەمایەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ناوچەکانی  باکووری چین، بوونە هۆی دروستکردنی قەیرانی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرزبوونەوەی نرخەکانی خەڵووز، ئەمەیش بووە هۆی داواکردنی هەناردەکردنی وزە و کارەبای زیاتر لە رووسیا.

لە ماوەی 29 ساڵی ڕابردوو، رووسیا زیاتر لە 30 ملیار کیلۆوات/کاتژمێر کارەبای بۆ چین دابین کردووە.

دوای سعوودیە رووسیا لە ڕێزبەندی دووەم هەناردەکاری سەرەکی  وزەی بازارەکانی چینە، بەڵام  کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خەڵووز لە چین بووە هۆی زیادبوونی ئاستی هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا لەلایەن حکوومەتی پەکینەوە، بەجۆرێک تەنیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاستی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ چین بە رێژەی ٪304 بەرز بوویەوە و قەباری بازرگانی نیوان ئەو دوو وڵاتە لە بواری نەوت زیاتر لە 25.1 ملیار دۆلار بووە. 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین