توێژینەوەکان: پلاستیک گۆی زەوی تەنیوە و، کاریگەری لەسەر ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین دروستکردووە بابەتی گشتی
توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستووە، کە پیسبوونی گۆی زەوی بە پلاستیک بە ئاستێک مەترسیدارە، تەنە پلاستیکییەکان وەک بەرگێک گۆی (زەویـ)ـیان داپۆشیووە، هاوشێوەی ئۆکسجین بە دەورمان ئەخولێتەوە.

نوچەنێت

#زانست

پێشکەوتنە جیهانییەکان و، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، فاکتەری سەرەکین لە زیاد بەکارهێنانی، مادەی پلاستیک لە ژیانی ڕۆژانە. زانا و توێژەرە جیهانییەکان، لە ئەنجامدانی توێژینەوە بەردەوامن لە بوارەدا، بۆ ئەوەی ئاستی مەترسییەکان و، ئەو زیاد بەکارهێنانەی پلاستیک بخەنەڕوو، هەوڵی پاراستنی ژینگەی زەوی بدەن لەو ژەهرە دوور مەودایە. 

توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە ئەو مادە پلاستیکییانە بە ئاوەکاندا بڵاو دەبنەوە، کێشوەرە جیاوازەکان دەبڕن تا گەیشتن بەدوورترین شووێنی سەر  زەوی، دواتر دەگوازرێنەوە بۆ هەوا. 

زۆر لەم پلاستیکە بۆ ماوەیەکی زۆر بەناو سیستەمی ژینگەیی ئێمەدا دەڕوات، بۆیە تیشک خستنە سەر ڕێگا چڕەکان، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو مادەیە لەسەر سیستەمی ژیان، بە دەیان زانا، لە کارکردنی بەردەوامن. 

لەو بارەیەوە جانیس برانی، زانای جیۆلۆجی لە زانکۆی ویلایەتی یوتا دەڵێت: "ئێمە پیسیەکی زۆری ژینگەی دەوری گۆی زەویمان، بە هۆی مادە پلاستیکییەکانەوە، لە هەموو شوێنێکی دەوری گۆی زەوی بینیوە، بە جۆرێک بە ناو کەش و هەوادا دەخولێتەوە، لە تەواوی جیهان مادەکان دەنیشن، ئەم پلاستیکە تازە نییە، بەڵکوو، بەربوومی چەند دەیەیەکە، کە ئێمە فڕێمانداوە و نیشتووە."

توێژەران لە نێوان ساڵانی 2017 و 2019ـدا، 313 نموونەی مایکرۆپلاستیکیان لە 11 شوێنی جیاواز، لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای ئەمریکا کۆکردەوە، بۆیان دەرکەوت کە 84%ی سەرچاوەی ئەو تەنە پلاستیکییانە لە ڕێگا گشتییەکانن، 11% لە دەریاکان و، 5% خاکی کشتوکاڵی و، هەروەها 0.4%ی، لە سەرچاوەکانی تری دانیشتووانەوە هاتوون. 

بە واتایەکی تر، سەرچاوەی سەرەکی ئەو پلاستیکەی گۆی زەوی تەنیەوە، ئەو زبڵ و خاشاکە پلاستیکییانەی ڕۆژانەی سەر ڕێگاکانە، دواتر بە زەریاکاندا بڵاو دەبێتەوە. 

بۆ دڵنیابوون لە شێوەی ئەو پلاستیکەی، کە گۆی زەوی دادەپۆشێت، زانایانی هەمان تیم، لە ڕێگەی ئامێری مایکرۆسکۆبە بەهرەمەندەکانەوە، شێوەی ئەو پلاستیکەیان خستەڕوو، بۆیان دەرکەوت دوای گەیشتنی ئەو مادە پلاستیکییە بۆ هەوا، لە ماوەی کاتژمێرێک بۆ هەفتەیەک، ئەو مادانە بەسەرجەم کیشوەر و شوێنەکانی گۆی زەوی بڵاو دەبنەوە، ئەمەش وایکردووە، ئەو تەنە پلاستیکییانە بگەن بە جەمسەرە بەستەڵەکانی گۆی زەوی و، ببەنە هۆی گۆڕاانی کەش و هەوای ناوچە دوورە دەستەکان و توانەوەیان. 

ئەو سیستەمە ترسناکە، نیشانی دەدات کە کێوە دوورە دەستەکان، لە جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەوی، بێ ئەوەی هیچ تەنەبچووکێکی مایکرۆپلاستیک، لە ژینگەی ناوچەکەدا بەرجەستە ببێت، مادە پلاستیکەکانی لە کیشوەرەکانی ترەوە لە ڕێگەی هەواوە بۆیان هاتووە. 

لە سەرەتای سەدەی بیستەم، تاوەکوو ئێستا، ڕێژەی 10 میلیار تەن مادەی پلاستیکی بەرهەم هاتووە، ڕێژەی 18% ئەو بەرهەمە، میکانزمی ڕیسایکلینی بۆ ئەنجام نادرێت و، دووبارە شی ناکرێتەوە. 

مەهوالد لە زانکۆی کۆنێل دەڵێت: “دوای توێژینەوەکانمان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان، نەماندەزانی سەرچاوەکانی ئەو ئاستەی مادە پلاستیکیانە چین. جێی سەرسوڕمانە! کە ئەم بڕە پلاستیکە لەو ئاستەدا لە کەش و هەوادایە. بەداخەوە!! بە بەردەوامی لە زەریاکان و لەسەر زەویدا کەڵەکە دەبێت و، دەگات بە هەموو شوێنێکی جیهان، جگە لەوەی وەک توێکی سەرسور‌هێنەر بە دەوری گۆی زەوەی دەخولێتەوە”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین