رۆڵى رووسیا لەپشت بزووتنەوەى حەماس دەردەکەوێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
سیڤەر بلۆتسکەر، لە راپۆرتێکدا لە رۆژنامەى (یەعدیعوت)ى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو گریمانە بنەڕەتییەى لە پشت هەموو دانوستاندنێک بۆ رێککەوتن لەسەر ئازادکردنى رفێندراوەکان هەیە، بریتییە لەوەى سەرکردەکانى حەماس لەو رێککەوتنە مەرجى دیاریکراوى خۆیان هەیە.
راستە مەرجە دوورەکان بریتییە لە ئازادکردنى بارمتەکان لەبەرانبەر (سازشى سیاسى ــ ستراتیژى)، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل رەزامەندى لەسەر ئەو مەرجانە دەربرێت، ئەوا ئەو رێککەوتنە واژۆ دەکرێت و رفێندراوەکان ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەگەر ئەو گریمانە راست نەبێت؟ ئەوا سەرکردەکانى حەماس چ رێککەوتنێکیان لە بەرانبەر ئازادکردنى رفێندراوەکان دەوێت، مەرجەکانى هەرچییەک بێت، لەوانەیە جگە لە وەڵامدانەوەى خواستى گرتنى سێلڤیەک لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا لەگەڵ سینوار و ئاهەنگى پێدانى خەڵاتى نۆبڵى ئاشتى بێت، ئەمەش ئەگەرێکى کارەساتبارە، مرۆڤ تووشى شۆک دەکات، بەڵام بەبێ بنەماش نییە، دەتوانین چەندین هۆکارى بۆ بژمێرین، ئەوەش بەهۆى نارازییبوونى رەهاى بزووتنەوەى حەماسە بۆ ئازادکردنى رفێندراوەکان، لەوانەش گومان و ترسە لە نیەتى ئیسرائیل.
لە بوارى راگەیاندن، راپۆرتە زۆرەکان باس لەو فشارە دەکەن کە ئەمەریکا و فرنسا و میسر و سعوودیە و قەتەر دەیخەنە سەر سەرکردەکانى بزووتنەى حەماس، لە هەمان کاتد هیچ رێگەیەک بۆ فشارى پێچەوانە نییە لەبەر ئەوەى دوور بگەنە هیچ رێککەوتنێک بەهۆى ئەو فشارانەى لەلایەن وڵاتانەوە دەخرێتە سەر سەرکردەکانى حەماس، کە لە بەردەوامى ئەو جەنگە براوەیە.
ئەمە رووسیاى پووتین: هەموو رۆژێک لە بەردەوامى ئەو جەنگە خزمەتى بەرژەوەندییەکانى ڤلادمێر پووتین و دەسەڵاتەکەى لە کۆشکى کرملین دەکات.
مۆسکۆ سەرنجى لادانانى سەرنجى لەسەر داگیرکردنى ئۆکراینا لە لایەن رووسیاوە بەرەو جەنگ لە غەزە بەدەست دەهێنت، لەلایەکى دیکەوە لە رووى یاساییەوە رووسیا داواکردنى ئیسرائیلى لەلایەن دادگاى لاهاوە بەدەستهێناوە، ئەوە لە خۆى دوورکەوتۆتەوە، لە رووى سیاسیەوە وێنەى شکستى ئەمەریکا دەرکەوت کە نەیتوانى کاریگەرى لەسەر پاشماوەکانى بزووتنەوەى حەماس درووست بکات بۆ رەزامەندیان لەسەر پێشنیارى ئازادکردنى بارمتەکان و راگرتنى جەنگ، کە ئەو رێکخراوە چەند هەزار ئیسلامییەکى ناشایستەى سەربازین و خاوەنى چەکى پێشکەوتوو نین.
رەزامەندى لەسەر ئەو رێککەوتنە کە ئەمەریکا رۆڵى تێدا دەبینێت پێگەى رووسیا لەو ناوچەیە زۆر لاواز دەکات و ئەگەریش هەیە کاریگەرى لەسەر پەیوەندییە تایبەتییەکانى لەگەڵ ئێران درووست بکات، کەواتە کرملین هۆکارى تایبەتى بۆ توندى رەتکردنەوەى ئاگربەست لە لایەن سەرکردەکانى حەماس هەیە، کە ماوە ماوە سەردانى مۆسکۆ دەکەن و بەدەستلەملانێ پێشوازییان دەکەن، حەماسیش هۆکارى تایبەتى خۆى هەیە کە چى کەمتر نییە.
بایدن تێوەگلاوە و پووتین دڵخۆشى خۆى دەردەبڕیت.
سەرەڕاى ئەو پاساوە عەقڵانیانە، بژاردەى عەقڵانى بوونى نییە، حەماس ئازادکردنى فێندراوەکان رەت دەکاتەوە، ئەوەش وەک تۆڵەکردنەوەى کوژراوەکانى کەرتى غەزەیە.
هەستى تۆڵەکردنەوەى توند بۆتە هۆى ئازادنەکردنى بارمەتەکان، کە لەو دوایەش کوژرانى فەڵەستینییەکان زیادى کردووە، تەنانەت ئەو ژمارانەى حەماس بڵاوى دەکاتەوە سێ ئەوەندە زیادى دەکات.
تۆڵەکردنەوە وەک سادەترین خراپییەکان، ماناى رەتکردنەوەى هەموو پێشنیارێکى رفێندراوەکانە، ئەوەش لۆ ئەوەیە جووەکان بخاتە گریانەوە، بە پشتبەستن بە مامەڵەى حەماس لە رابردوو ئەگەرێک هەیە (نەک بەرەهایى) وەک ئەوە لایەن خۆیەوە کردەى تۆڵەکردنەوەى دڕەندانە بێت کە سەردەمانێکە حەماسى پێ جیا دەکرێتەوە.
ئەوەش روونە ناکرێت ئەوە بە دوور بزانین کە گۆڕانکارى لە ناکاو لە هەڵوێستى بزووتنەوەى حەماس هەیە، لەبەر ئەو هۆکارانە، بە نموونە بەهۆى نزیکى سوپاى ئیسرائیل لە شوێنى خۆ شاردنەوەى سەرکردەکانى و هەبوونى زانیارى ورد کە دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیل و رۆژئاوا کۆیان کردۆتەوە.
هەموو ئەگەرێک کراوەیە، لەوانەش وەک پێشتر باسمان کرد رەتکردنەوەى رەهاى ئیسرائیل بۆ ئازادکردنى دیلەکان، تەنیا یەک هیوا لاى حکومەتى ئیسرائیل ماوە، ئەویش ئامادەکردنى وەڵامێکە بۆ ئەوە، منیش ئەوە زۆر بە دوور دەزانن لەوەش زۆر دڵنیام حکومەتى ئیسرائیل ئەو هەواڵەى نابێت.
سەرچاوە: مەرکەزى ناتوور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment