کۆمپانیایەک سیستەمی G6  بەکار دەهێنێت، کە خێراییەکەی 50 جار زیاترە لە G5 بابەتی گشتی

نوچه‌نێت

جیهان سەرەتای ئەزموونیەتی لە بەکارهێنانی سیستەمی خێرایی G5 ، بەڵام کۆمپانیایی هواوی لە پلانیدایە سیستەمی 6G بەکاربهێنێت، کە ئاستی خێراییەکەی 50 جار زیاترە لە سیستەمی ئێستا.

نوچەنێت

#تەکنەلۆژیا

ماڵپەری CGTN ڕایگەیاند، شو چیجون، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمپانیایی هواوی چینی، لە پرێس کۆنفرانسێک بۆ میادیاکانی جیهان، پلانی کۆمپانیاکەی، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی 6G،  لە 2030ـدا خستەڕوو.

هەروەها  چیجون گوتی: "وا بڕیارە تۆڕەکانی 6G، لە دەوروبەری ساڵی 2030ـدا، لە بازاڕەکان کاریان پێ بکرێت و، کۆمپانیای هواوی لە توێژینەوەی بەرەوامدایە، بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو پیشەسازییە نوێیە. 

تایبەتمەندییەکانی سیستەمی 6G، دوو هێندەی (پەنجا جار) سیستەمی G5 ، بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان لە ڕێگەی تۆڕە ئەلکترۆنییەکان، جگە لەوەی G5 هەزار گێگابایت بەکار دەهێنیت، سیستەمی 6G ، تێرا گێگابایت بەکاردەهێنێت. 

لەو بارەیەوە، کۆی باوگۆ جێگری ڕاگری کۆلێژی زانیاری زانکۆی تشینگوا، دەڵێت: "توانای گواستنەوەی تۆڕەکانی 6G  نزیکەی هەزار گێگابایت، لە چرکەیەکدا ،واتە توانای وەڵامدانەوەی ئەو سیستەمە لە کاتی ناردنی زانیارییەکان کەمتر لە 100 مایکرۆچرکە (0.1 میلی چرکە)ـیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین