یۆرانیۆم توركیا لە نەیجەر نزیك دەكاتەوە تورکیە

نوچە نێت

ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، ئەنقەرە هەوڵ دەدات لە نەیجەر نزیك بێتەوە، لەم هەفتەیەش شاندێكی باڵا بەسەرۆكایەتی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی نیامی كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/تەمموز/ 2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ بە مەبەستی سوودوەرگرتن بۆ پیشەسازی وزەی ئەتۆم لە توركیا هەوڵی نزیك بوونەوە لە نەیجەر دەدات، دوێنێ چوارشەممە شاندێكی باڵای توركیا كە پێكهاتبوو لە وەزیرانی بەرگری و وزە و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سەردانی نەیجەری كرد لە لایەن عەبدورەحمان تیانی، كە ساڵی رابردوو لە رێگەی كودەتا گەیشتە دەسەڵات پێشوازیان لێ كرا.

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادر بە ماڵپەڕە ئەمەریكییەكان راگەیاندووە، ئامانج لەو سەردانە ئەوەیە توركیا سوود لە هاوكاریی نەیجەر وەربگرێت، ئەوەش لە كاتێدایە پێشتر حكومەتی سەربازیی نەیجەر مافی گەڕانی لە كۆمپانیا كەنەدی و فەرەنسییەكان سەندۆتەوە بۆ پەرەپێدانی یۆرانیۆم.

ئەنقەرە هەوڵدەدات بڕی پێویست یۆرانیۆم بۆ كورە ئەتۆمیەكانی ئاكویو دابین بكات، كە یەكەم وێستگەی ئەتۆمییە لایەن كۆمپانیای رووس ئاتۆم درووستكراوە، پلانی هەیە دوو وێستگەی دیكەش درووست بكات.

سەردانی شاندەكە لە كاتێكدایە مانگی رابردوو حكومەتی رووسیا هەوڵی داوە هەندێك یۆرانیۆرم لەو نەیجەر بەدەست بهێنێت.

سەبارەت بەو سەردانە هاكان فیدان لە نیامی پایتەختی نەیجەر رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتی نەیجەر گفتوگۆمان لەسەر باشتركردنی پیشەسازی بەرگری و  هەواڵگری لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردووە، كە سەرچاوەی نا سەقامگیرین لەو ناوچە، ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ئەفریقیا كاری لە پێشینەمانن.

بەگوێرەی رابیتەی ئەتۆمی جیهانی نەیجەر خاوەنی لە (5%)ی بەرهەمێنانی یۆرانیۆمە لە جیهان، لەو (10) وڵاتە گەورەیە یۆرانیۆم هەناردە دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین