هەشت وڵاتی ئەوروپی داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سووریا دەكەن
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
وڵاتانی ئیتاڵیا و نەمسا و كرواتیا و چیك و قوبرس و یۆنان و سلۆڤینا و سلۆفاكیا یاداشتێكیان واژۆ كردووە ئاراستەی جۆزیب بۆریل، نوێنەری باڵای یەكێتی ئەوروپایان بۆ كاروباری سیاسەتی ئاسایشی دەرەوە كردووە، لەو یاداشتانە پێشنیاری ئەوەیان كردووە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكومەتی سووریا بەهێزبكەنەوە و نێردەیەكی تایبەت بە سووریا دیاری بكەن، لە لایەكی دیكەوە قەتەر و سووریا بە نێوەندگیری توركیا دەستیان بە گفتوگۆكردووە.
هەڵوێستی نوێی ئەوروپا لەدوای چەند سەردانێكی شاندە ئەمنی و سیاسیییەكانیانە بۆ دیمەشق، كە دیارترین سەردانی ژەنەڕاڵ جانی كارڤیللی، سەرۆكی هەواڵگری ئیتاڵیا بوو بۆ دیمەشق، كە لەكۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ سەردانی دیمەشقی كرد، ئەوەش بۆتە هۆی درووستبوونی كەشێكی نوێ كە دەخوازێت چاو بە هەڵوێستی نەرێنی ئەوروپا بخشێندرێتەوە كە لە ساڵی (2011) بەرانبەر دیمەشق گرتۆتییەبەر.
ناونیشانی سەرەكی هەڵوێستی نوێی ئەوروپا بریتییە لە پەنابەران، هەندێك بابەتی دیكەش هەیە ئەو ناونیشانەی تێپەڕاندووە، كە سیاسییەكانیش دەگرێتەوە.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، ئەو هەشت وڵاتەی واژۆیان لەسەر ئەو نامەیە كردووە، ئامادەی دووبارە پەیوەندی دیپلۆماسین لەگەڵ دیمەشق.
ئەو ئەو یاداشتەی ئەو هەشت وڵاتە لە كۆنگرەی برۆكسل بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆی لەسەر كرا، كە چەند بڕیار و رێكارێكی بەدواوە هات، كە دیارترینیان ئەمانەن:
** دیاریكردنی نێردەیەكی تایبەتی ئەوروپا بۆ سووریا و رۆڵی جیاوازی بێت لە نێردەكانی دیكەی وەك ئەڵمانیا و ئەمەریكا، كە تەنیا ئەركیان پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن و گرووپەكانی دژ بە سووریا بوو، نێردەی ئەوروپا ئەركی پەیوەندی دەبێت لەگەڵ حكومەتی سووریا بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانەی جێگەی بایەخی هەمووانە لە پێش هەمووشیانەوە پرسی پەنابەران.
** لێكۆڵینەوە لە خواستەكانی سووریا بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ ئەو كەسانەی دەگەڕینەوە، كە مەبەست لێی دابینكردنی ژێرخانە كە هانی گەڕانەوە دەدات.
دیاریكردنی بوودجەی ئەوروپا بۆ هاندانی گەڕانەوەی پەنابەران و دابینكردنی دەرفەتی كار و گفتوگۆكردن لەسەر حەوت ملیار یۆرۆ، كە نیوە بۆ هاوكاری سووریا دادەندرێت بۆ هاندان لەسەر گەڕانەوەی پەنابەران.
ئەو كۆمەڵەیە ئەوروپا چەند رێكارییكیان گرتۆتە بەر بۆ دانی سنورێك لەبەردەم شەپۆلی پەنابەری هاندانی گەڕانەوەیان، لەوانە:
** وەستاندنی پێدانی رەگەزنامە بە پەنابەران.
** هاندانی ئەوانەی مۆڵەتی مانەوە و داوای مانەوەیان پێشكەش كردووە لەسەر گەڕانەوەیان بۆ سووریا.
** دیاریكردنی (27) فڕۆكە لە چەند وڵاتێك بۆ گواستنەوەی پەنابەران بۆ وێستگەكانی سەرەتا لە عێراق و لوبنان و ئوردن، ئەوەش وەك رێگە خۆشكردن بۆ گێرانەوەی ئاوارەكان بۆ سووریا و دیاریكردنی هاوكاری تایبەت بۆ ئەو وڵاتانە، بۆ خەرجكردنی تێچووی مانەوەی ئەو كەسانەی دەگەڕینەوە بۆ ئەو وڵاتانە تاوەكوو لەوێوە بگوازرێنەوە بۆ سووریا كە ماوەی (60) رۆژی بۆ دیاری كراوە.
لە لایەكی دیكەوە قەتەر دانوستاندنی لەگەڵ سووریا بۆ درووستكردنەوەی پەیوەندی نێوانیان ەستپێكردووە، ئەوەش وەك رێگەخۆشكردنە بۆ دووبارە پەیوەندییەكانی نێوان دەورحە و دیمەشق بە شێوەی فراوان.
سەرچاوەكانی راگەیاندن باس لەوە دەكەن بەسام سەباغ، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و محەمەد عەبدولعەزیز، جێگری وەزیری دەرەوەی قەتەری بە تەلەفۆن گفتوگۆیان كردووە.
لە نوێترین گۆڕانكاری سیاسی یاسین ئەكرەم سەریم، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا نێوەندگیری لەنێوان جێگری وەزیری دەرەوەی قەتەر و سووریا كردووە، هاوشێوەی پەیوەندی ئەنقەرە و دیمەشق، حكومەتی سووریا داواكاری لە قەتەر هەیە بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لەوانەش رادەستكردنەوەی باڵیۆزخانەی سووریا لە دەوحە بەو وڵاتە و راگرتنی هەڵمەتی دوژمنكارانە بەرانبەر سووریا لە لایەن قەتەوەرە و رادەستكردنی هەندێك داواكراوی سووری لە قەتەر، سەرچاوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە دەسەڵاتدارانی قەتەری رەزامەندیان لەسەر داواكانی سووریا دەربڕیووە و چاوەڕوان دەكرێت بەرەوپێشچوونی گرنگ لەو پەیوەندیانە رووبدات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی الرأي الثالث
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment