نەبوونی کارمەندی بیانی، ڕووسیا ناچار دەکات پەنا بباتە بە هێزی سەربازی ئابووری جیهان
قەیرانی کۆرۆنا و زیادبوونی ئاڵۆزییە جیۆسیاسییەکانی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کرێکاری بیانی لەو وڵاتە، ئەمەش حوکوومەتی مۆسکۆی ناچارکردووە، پەنا بباتە بەر بەکارهێنانی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە پرۆژە پیشەسازیەکاندا.

نوچەنێت

لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابووری وڵاتان جێهێشتووە، سێکتەری دەستی کرێکاری بیانی لە وڵاتی ڕووسیا یەکێکە لەو بوارانەی، کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. ژمارەی کرێکاری بیانی لە ڕووسیا لە ماوەی ساڵێکدا لە 10 میلیۆن کرێکار، بۆ 5.5 میلیۆن کرێکار دابەزیووە، ئەمەش حوکوومەتی مۆسکۆی ناچار کردووە، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو کرێکارانە، سەربازی وڵاتەکەی لە پرۆژەکاندا بەکاربهێنێت. 

سەرەڕای قەیرانی کۆرۆنا، پلانی ڕووسیا بۆ پەرەپێدان و ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی، تەرخانکردنی زیاتر لە 79 میلیار دۆلارە. پرۆژە هەرە گرنگەکانی ڕووسیا لەو بوارەدا، گرنگیدانە بە هێڵە ئاسنینەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی تر، هەروەها پەرەسەندنی پیشەسازی بەرهەمهێنانی خەڵووز و کانزای بەناوبانگی ناوچەکانیەتی، بۆ گواستنەوەی ڕێژەیەکی زیاتر بۆ بازاڕەکانی ئاسیا. 

لەو بارەیەوە، ئەندری ماکارۆڤ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی هێڵی ئاسنی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ "تێچووی بەکارهێنانی سەربازانی سوپا لە پرۆژەکاندا  لەنێوان 23,6 بۆ  39,2 میلیۆن دۆلارە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین