كۆمارییهكانى ئەمریکا پێنشیارى "ئەوپەڕی گوشار" لە دژی ئێران دەخەنە ڕوو
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردووەتەوە، جیم بێنکز، نوێنەری کۆماریخوازی ویلایەتی ئیندیانا لە کۆنگرێس و سەرۆکی کۆمیتەی توێژینەوەی کۆماریخوازان، لەو مەراسیمەدا وێرای ئاماژە کردن بە گفتوگۆکانی ئێستای ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی گوتی، تەنانەت ئەگەر ئیدارەی بایدن گەمارۆکانی ئێران هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوە بە شێوەی کاتییە و "ئێمە گەمارۆکان دەگەڕێنینەوە".
بێنکز، وتیشی: "ئیدارەی بایدن ئامادەیە دەست لە هەڵمەتی سەرکەوتووی ئەوپەڕی گوشار هەڵبگرێت و جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنە شکستخواردووەکە لەگەڵ ئێران، ئەویش ڕێک بە هەمان شێوە کە ئیدارەی ئۆباما بە پشتگوێخستنی کۆنگرێس ئەنجامی دابوو. ئێمە بۆ ئەوە لێرە کۆبووینەتەوە کە ئیدارەی بایدن تێبگەیێنین هەوڵ دەدەین سزاکان بهێڵینەوە و بە دوژمنانمان نیشان بدەین تەنانەت ئەگەر جۆ بایدن بە شێوەی کاتیی گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە، ئێمە هەندیسان دەیانگەڕێنینەوە".
بە گوتەی جیم بێنکز، ئەو پلانە سێ ئامانج لە خۆ دەگرێ: "یەکەم، نیشان دەدات کە کۆنگرێس پابەندی ڕێککەوتنێک نییە کە ئیدارەی بایدن دەڵێت بە نوێنەرایەتی ئێمە گفتوگۆی لەسەر دەکات. دووەم، پەرە بە ستراتیژی هەڵمەتی ئەوپەڕی گۆشاری ئیدارەی ترەمپ دەدات تا ئەو کاتەی ئێران ئەو ١٢ مەرجەی کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ لە لایەن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ڕاگەیێندران، جێبەجێ بکات. و سێیەم، پەرە بە گەمارۆکانی ئێستا و ئەو سزایانە کە هەر دوو حزبی ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکەن دەدات و قورسترین ئابڵۆقەکان کە لە لایەن کۆنگرێسەوە لە دژی ئێران دیاری کراون، جێبەجێ دەکات".
لە درێژەدا چەند نوێنەری تر کە لەو مەراسیمەدا ئامادە بوون، لێدوانیان دا و پشتیوانیان لەو هەڵوێستە کرد.
کۆمیتەی توێژینەوەی کۆماریخوازان، گەورەترین کۆمیتەی پەرلەمانی کۆماریخوازەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکایە و ١٥٤ ئەندامی هەیە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment