ڕووسیا ڕێککەوتنێکی گرنگی لە میسر واژووکرد ئابووری جیهان
سندووقی وەبەرهێنانی ڕووسی ڕێککەوتنێکی، بۆ بەرهەمهێنانی 40 میلیۆن ڤاکسینی ڕووسیا، لەگەڵ وڵاتی میسر واژووکرد.

نوچەنێت

سندوقی وەبەرهێنانی ڕووسی، لەگەڵ کۆمپانیای مینافارمی میسریدا، ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان، بۆ بەرهەمهێنانی 40 میلیۆن ژەمە ڤاکسینی (سپۆتینگ V)ـی ڕووسیی، لە کارگەکانی میسر ڕاگەیاند. 

سندوقی وەبەرهێنانی ڕووسیا، سپۆنسەری ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە دەکات، بۆ ئەو مەبەستە لە ڕاگەیندراوێکی هاوبەشدا، دابینکردنی سەرجەم پێداوسیتی و کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینە ڕووسیەکەی تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021 دووپاتکردەوە. 

لە بارەی گرنگی ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و میسر، سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕووسی (كيريل ديميترييف) گوتی: "ئەو ڕێککەوتنەی ڕووسیا، لەگەڵ مینافارما، ڕێککەوتنی یەکەمە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا." 

بارەگای سەرەکی مینا فارما، لە قاهیرەی پایتەختی میسرەوە،  100 جۆری دەرمان بەرهەمدەهێنێت و، بە یەکێک لە کۆمپانیاکانی گرووپی ProBioGen AG دادەنرێت، کە بارەگای سەرەکی لە وڵاتی بەرلینە. 

هەفتەی پێشوو، کۆمپانیایەکی تری ئەو گرووپە، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتی چین، بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڕووسی لە وڵاتی چین واژووکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین