ئۆپێك هۆشداری دەداتە ئەمریکا ئابووری جیهان
دوای ئامادەکردنی پرۆژە یاسایی (NOPEC)ی، تایبەت بە نەوت و گاز، سکرتێری گشتی ئۆپێك ‌هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا.

نوچەنێت

محەمەد بارکندۆ، سکرتێری گشتی ئۆپێك هۆشداری دەدات، لە ئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژە یاسایی NOPEC، لە لایەن کۆنگرێسەوە دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا پرۆژە یاسای دژە ئۆپێك تێپەڕێنێت، ئەوا بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە دەرەوە دەکەوێتە مەترسییەوە. 

بارکندۆ ، گوتیشی: "پێویستە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك، پەیوەندییە دیپلۆماسییە دوو قۆڵییەکان، لەگەڵ بەرپرسانی حوکوومەتی ئەمریکا بەهێز بکەن بۆ ئەوەی ئەگەر پرۆژەکە پەسەند بکرێت، مەترسییەکانی دوای جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە، بۆ دەستەڵادارانی  واشنتۆن ڕوون بکەنەوە."

پرۆژەی NOPEC

لیژنەی دادوەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە20/4/2021،  پرۆژە یاسایەکی نوێنەری کۆماریخوازەکان (ستیڤ تشابوتی)، بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی، کۆنترۆڵکردنی نەوت و گازی ڕێخراوی ئۆپێکی پەسەند کرد، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا پرۆژە یاساکە پشتگیری تەواوی ئەندامانی کۆنگرێس بەدەست دەهێنێت یان نا! 

ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیە، سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، گاز و، ڕێگریکردنە لە دانانی نرخەکانە بە شیوازێکی نایاسایی، هەورەها لابردنی پارێزبەندیی سیادی  دەسەڵاتەکانی دادگای ئەمریکا، بۆ دەستێوەردان لە لە هەر ئەگەرێکی بەرزبوونەوەی یان نزمبوونەوەی نرخی نەوت و گاز. 

مێژویی پرۆژەی دژی ئۆپێك دەگەڕێتەوە، بۆ ساڵی 2007، لەو کاتەدا نۆپێك بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2007 دەرکەوت، لەو کاتەدا ئیدارەی جۆرج دەبلیو بۆشی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەگەر یاساکە بە سەرۆک بدرێت، ئەوا ڕاوێژکارە پلەبەرزەکانی پێشنیاری مافی ڤیتۆی بۆ دەکەن.

ئەمە یەکەمجار نییە، کۆنگرێس بیر لە پرۆژە یاسای بە ئامانجگرتنی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بکاتەوە، کە هاوشانن لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی پێشوو لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵدا سەرکەوتوو نەبوون.

بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی جیهان، بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی بازاڕەکانی وزە، بەرهەمێنان و خستنەڕووی نەوت و گاز زیاد و کەم دەکەن، ئەمەش کاردەکاتە سەر گرێبەستە درێژ ماوەکان، وەک ئەوەی لە هەفەتەی پێشوو، ڕووبەڕووی بازاڕی گرێبەستی کڕیارەکانی نەوتی ئەمریکا بووەوە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نەوتی تێکساسی ئەمریکا، بە ڕێژەی 0.4% بۆ زیاتر لە 61.4% دۆلار، بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردەوە، لە کاتێکدا نەوتی برێتی تەنیا بە چەند 6 سەنت بەرز بووە بۆ 45.1 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. 

ئەمریکا ئەم کۆنترۆڵەی بازاڕەکانی وزە لەدەست ئۆپێک، بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی پێناس دەکات. 

ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس، گروپێکی  23 وڵاتییە و لە نێویاندا 13 ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک هەیە. ساڵی ڕابردوو بەهۆی پەتای کۆڤید-19، بەرهەمی نەوتی خۆی بە ڕێژەی 9,7 میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە، بەڵام دوای بووژانەوەی بازاڕەکان و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، ئۆپێک پلەس بڕیاری دووبارە زیادکردنی بەرهەمهێنانی قۆناغ بە قۆناغیدا، ئەمەش بووە هۆی  بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا. 

ئەم بڕیارەی ڕێکخراوەکە بە هەماهەنگی ڕاستەخۆی سەرۆکی ڕووسیا و شازادەی جێنشینی سعودیە، چوە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆیە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک،  بڕیاری پرۆژە یاساکەی ئەمریکا بە مەترسی بۆسەر کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانی ئەمریکا، لەدەروەی وڵاتەکەی ناوزەند کرد، گوتیشی: "پرۆژە یاساکە دەتوانێت پەیوەندییە بازرگانی و، وزە گرنگەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک تێکبدات و، مەترسی هەڵچوونی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا زیاد بکات، کە کاریگەری بەرچاوی لەسەر ویلایەتەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا نەوتییەکان هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین