پەیوەندییەکانی ڕووسیا و میسر ئاسایی دەبنەوە ئابووری جیهان
دوای زیاتر لە پێنج ساڵ ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی میسر و ڕووسیا، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان پۆتین و سیسی، گەشتە ئاسیمانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستپێدەکەنەوە.

نوچەنێت

سەرۆکایەتی میسر لە بەیاننامەیەکیدا، دەستپێکردنەوەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ڕووسیا و میسری دوای پەیوەندییەکی  تەلەفۆنی، ڤلادمیر پوتین و عبدولفەتاح سیسی ڕاگەیاند. 

ئەم ڕاگەیاندنە هاوبەشەی نێوان دوو ولات، لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2015 فڕۆکەیەکی ڕووسیا لە شاری سینا کەوتە خوارەوە و، بووە هۆی گیانلەدەستدانی 224 کەس، ئەمەش داخستنی سەرجەم گەشتەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەی ڵێکەوتەوە. 

هەرچەندە لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی میسردا کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاری نەکراوە، بەڵام ناوەندنی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، کە گەشتەکانی نێوان هەردوو ولات لەم هەفتەیە دەستپێدەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین