توركیا لە بەرزكردنەوەی درووشمەوە بۆ گەڕان بەدوای بەرژەوەندیەكانی
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
بایەخدانى رەجەب تەیب ئەردۆغان بە کەشتى گەڕان بەدواى نەوت لە سۆماڵ و ئامادەبوونى بۆ ماڵئاوایى، وێنەیەکى سیمبولى دەبەخشێتە گۆڕانکارییەکانى سەرۆکى تورکیا لە درووشمەوە بۆ بەرژەوەندى.
دوێنێ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە مەراسیمى بەرێککەوتنى کەشتى ریچ عروج ئامادبوو، کە ئەم کەشتییە درووستکراوى ناوخۆى تورکیا بەرەو سۆماڵ بۆ گەڕان بەدواى نەوت و گازی سرووشتی بەڕێکەوت، ئەو رووداوە پێچەوانەى ئامادەبوونى رەوانەکردنى کەشتییە ئازادییە کە بەرەو غەزە بچێت، بۆ دەرخستنى هاوسۆزیی وەک ساڵى (2010) کە لە کاتێدا سەرۆکى تورکیا پێیوایە درووشمەکان دەبنە هۆى بەدەستهێنانى جەماوەرێکى زۆر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
دواى ئەوەى ئەو درووشمانە بووە هۆى ئاڵۆزییەکانى نێوان تورکیا و وڵاتانى ئەو ناوچەیە و نێودەوڵەتى و هۆکارى راستەوخۆى ئەو قەیرانە ئابوورییەی كە ئەرۆدغان حیسابی بۆ نەدەكردن، هەر ئەو قەیرانانەش بوو روانینى ئەردۆغانى بە ئاراستەى گەڕان بەدواى بەرژەوەندییەکان و مامەڵەى لەگەڵ بابەتى غەزە بە گوتارێک گۆڕى کە لەسەر بنەماى ئامادەبوونی لە رووداوەكانی كەرتی غەزە بێت، ئەوەش بەبێ بەزاندنى هێڵە سوورەکانى پەیوەندییە ئابوورییەکان بە وڵاتەکەیەتی.
بایەخدانى رەجەب تەیب ئەردۆغان بە کەشتى گەڕان بەدواى نەوت ئامادەبوونى بۆ ماڵئاوایى وێنەیەکى سیمبولى دەبەخشێتە گۆڕانکارییەکانى سەرۆکى تورکیا لە درووشمەوە بۆ بەرژەوەندى، هەروەك پەیامێكی روونیشە بۆ ئەوانەی گرەوی لەسەر دەكەن، كە بزووتنەوەی حەماس یەكێكە لەو لایەنانە، كە دەبێت بزانێت ئەنقەرە جگە لە بەرژەوەندییەكانی خۆی بەدوای هیچ شتێك ناگەڕێت.
بەڕێكەوتنی كەشتی سیزمییە بۆ سۆماڵ بەگوێرەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی هەردوو وڵاتە كە لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بۆ دۆزیینەوە و هەڵسەنگدان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت بوو لە ناوچە وشكانی و ئاوییەكانی سۆماڵ.
دوێنێ شەممە كەشتییەكە لە دەریای رەشەوە بەرێكەوت، پاشان چووە گەرووی بۆسفۆڕ، لەوێوە ئەردۆغان چاوەڕوانی تێپەڕبوونی دەكرد بە ئەستەنبۆڵ و سڵاوكردن لە تیمی كەشتییەكە.
لە رێڕەسمی سڵاوی ماڵئاوایی ئەلوب ئەرسەلان بەریەقدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا ئامادەبوو.
ئەردۆغان لە لاپەڕەی خۆی لە ئێكس نووسیوویەتی، كەشتی سیزمیە لە ساڵێ (2017) خزمەتگوزارییە گرنگەكانی پێشكەش بە توركیا دەكات، ئێستاش ئەو كەشتییە بۆ روپێوی نەوت لە سێ ناوچەی سۆماڵ بەرێ دەكەوێت، كە رووبەرەكەی پێنج هەزار مەترچوارگۆشەیە.
سەرۆكی توركیا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی نووسیوویەتی، سوماڵ دەیان ساڵە تووشی ململانێ و ئاڵۆزی و برسێتی بووە، بەڵام دوای ئەو دۆزینەوانەی ئەو كەشەتییە ئەنجامی دەدات گەشەی ئابووری بووژانەوە و ئاشتی روو لەو وڵاتە دەكات، بڕواشم وایە بە پشتیوانی خودا ئێمە لەو گەڕانەی كەناراوەكانی سۆماڵ هەواڵی خۆشمان پێ دەگات.
لە پاڵ ئەو كەشتییە دوو كەشتی پاڵشت لەگەڵسەتی بە ناوی كەشتی زگانوس پاشا و سنجار، پاشان كەشتی ئاتمان و ئینجا دوو تیمی توركیا تایبەت بە بواری دەریایی، چاوەڕوان دەكرێت ئەو تیمە حەوت مانگ لەو ناوچەیە بخایەنێت.
سەبارەت بە كاتی گەیشتنی ئەو كەشتییەش پێنجشەممەی رابردوو وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، لە كۆتایی ئەو مانگە كەشتییەكە دەگاتە ناوچەی دیاریكراو بەگوێرەی رێككەوتنی دوولایەنە لەبواری وزە دەست دەكات بە گەڕان بەدوای نەوت و گازی سرووشتی.
لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو ئەنقەرە و مەقدیشۆ لەسەر دۆزینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچە وشكانی و دەریایەكانی سۆماڵ رێككەوتن، كە دامەزراوەی نەوتی توركیا گرێبەستی لە سێ ناوچەی دەریایی سۆماڵ كردووە.
توركیا لە رێگەی پاڵشتی ئەمنی و سەربازیی و ئابووری بۆ مەقدیشۆ لە چەند ساڵی رابردوو توانی دەرگای سۆماڵ بەڕووی خۆی دا بكاتەوە، دۆسیەی نەوتی سۆماڵ بۆخۆی بەدەست بهێنێت.
وەزارەتی وزەی توركیا دەڵێت، كەشتی سیزیمیە لە سێ ناوچە كە رووبەرەكەی پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە دەست دەكات بەگەڕان.
ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار دەڵێت، چاوەڕوان دەكەین ئەو ناوچەی كەشتییەكە كاری تێدا دەكات ناوچەی دۆزینەوەی نەوتی بێت.
بەیرەقدار ئاماژە بەوەش دەكات، دامەزراوەی پتڕۆڵی توركی گرێیەستی گەڕانی لە ناوچەی دەریایی هەیە، كە بەسەر سێ كێڵگە دابەش بووە، رووبەرەكەی (15) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، چاوەوان دەكرێت ماوەی حەوت مانگ بخایەنێت.
توركیا بووە بە هاوپەیمانێكی بەهێزی سۆماڵ، چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخانی بۆ سۆماڵ بونیاد ناوە، ساڵانە زەمالەی خوێندن بە چەندین قوتابی ئەو وڵاتانە دەدات كە لە زانكۆكانی خوێندن تەواو دەكەن.
لە (2017) گەورەتۆرین بنكەی سەربازی لە مەقدیشۆ كردەوە، مەشقی بە پۆلیس و سوپای ئەو سۆماڵ دەكرد.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ رێككەوتنی هەماهەنگی بەرگری و ئابووری لەگەڵ سۆماڵ واژۆكرد، پاڵپشتی ئەمنی دەریایی پێشكرد بۆ هاوكاری وڵاتانی ئەفریقیا تاوەكوو بەرگری لە ئاوە ناوچەییەكانیان بكەن.
بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە بەرگریەیی حەسەن شێخ محەموود، سەرۆكی ئەو كاتەی سۆماڵ رێككەوتنەكە بۆ ماوەی (10) ساڵە، توركیا كە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە و هاوپەیمانی بەهێزی سۆماڵە، هاوكاری پێشكەش بكات بۆ بەرگری لە كەناراوەكانی سۆماڵ و دووبارە رێكخستنەوەی هێزە دەریایەكان سۆماڵ.
سەرچاوە: عەرەبی لەندەنی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment