گازى سرووشتى سەرۆکى تورکیا و رووسیا کۆدەکاتەوە ئابووری جیهان
یوری ئۆشاکۆڤ، جێگری سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتە و پلانانەی دامانناوە لە کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەردوولا تاوتوێی پڕۆژەی سەنتەری غازی سروشتی لە تورکیا دەکەن کە بەرنامەمان بۆ داناوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەری (habar ) بڵاویکردەوە، جێگری سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکدا پێش کۆبوونەوەی بریکس کە بڕیارە لە (22-24) ئەم مانگە لە شاری کازانی پایتەختی تاتارستان بەڕێوەبچێت رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیە چەندین سەرکردەی وڵاتان و یەکێک لەمانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن سەرۆکی رووسیاوە پێشوازی لێدەکرێت. 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و پۆتین ئوشاکۆڤ گوتی، "کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و رووسیا لە (23)ـی ئەم مانگە لە کازان ئەنجام دەدرێت، هەروەها هەردوولا تاوتوێی ئەو ناوەندە غازە سروشتیە دەکەن کە بڕیارە لە تورکیا دابمەزرێت." 

جێگری سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە لوتکەی بریکس (36) وڵات بەشداردەبن، هەروەها هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی هیندستان و سەرۆکی چین و سەرۆکی فەلەستین و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەفریقای باشوور و سەرۆکی میسر و سەرۆکی ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا و سەرۆک کۆماری مۆریتانیا و سەرۆک وەزیرانی فێتنام و سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین