وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات ئێران

نوچه‌نێت

سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند سبەینی یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە سەرپەرەشتی شاندێک سەردانی وڵاتانی قەتەر و عێراق دەکات.

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "مێهر" بڵاوی کردەوە، بە پێی ڕاگەیاندنی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەفەری محەمەد جەواد زەریف بۆ دوو وڵاتی قەتەر و ئێران لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە پەیوەندییە دوو لایەنەکان، گفتوگۆ هەرێمییەکان و بان- هەرێمییەکان ئەنجام دەدرێت.

ختیب زادە وتیشی، "وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو دوو وڵاتە دیدار و گفتوگۆ دەکات".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین