ئەردۆغان: هەرکاتێک هەستمان بە هەڕەشەیەک کرد ئۆپەراسیۆنی نوێ لە سووریا وعێراق دەستپێدەکەین شیکاری

نوچە نێت

وەگێرانى: دنیا ئەحمەد

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "بۆ پاراستن و ئاسایشی وڵاتەکەمان هەرکاتێک هەستمان بەهەڕەشەیەک کرد، دەستدەکەین بە ئۆپەراسیۆنە سنور بەزێنەکانمان وە هەمووکات لە بەرنامەی کارماندا هەبووە." سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی سووریا دەڵێت، "هێشتا هیوام بە ئەسەد هەیە."
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە ڕیازو باکۆی بە رۆژنامەوانی راگەیاند، "هەمووکات بۆ پاراستن و ئاسایشی وڵاتەکەمان ئۆپەراسیۆنە سنوربەزێنەکانمان لە بەرنامەی کاردابووە، هەرکاتێک هەستمان بەهەر هەڕەشەیەک کرد دەستدەکەین بە ئۆپەراسیۆنەکان، کەس ناتوانێت گومانی هەبێت لەوەی ئێمە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەگرین، بەڵام ناسەقامگیری باکووری سووریا بۆتە زەمینەیەک بۆ رێکخراوە تیرۆرستەکان و دەتوانن دۆخەکە بقۆزنەوە و لەوێ پێگەی خۆیان بەهێزتر بکەن."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕێکخراوە تیرۆرستەکان لە سووریا هەڕەشەیەکی جددی و مەترسی ئەمنی بۆ سەر ئێمە هەیە، ئامانجی هێرشەکانمان بۆ سەر پەکەکە و پەیەدە و یەپەدە دەستەبەرکردنی ئاسیشی خۆمانە."
سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لە گەڵ سەرۆکی سووریا دەشڵێت، "دەرفەتی ئەوەم نەبوو لە ڕیاز گوێ لەبەشار ئەسەد بگرم، ئەوکات کۆبوونەوەم لەگەڵ شای سعودییە هەبوو، بەڵام هێشتا ئومێدم بە ئەسەد هەیە و بەیەکەوە کۆبینەوە و پەیوەندییەکانی سووریا و تورکیا وەک رابردوو ئاسایبکەینەوە، ئێمە دەستمان بۆ سووریا درێژکردۆتەوە و پێمان وایە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانمان دەبێتە هۆی ئاشتی و ئارامی لە سووریا، ئێمە هەڕەشەنین بۆ یەکپارچەیی سووریا، بەڵکو رێکخراوەکانی وەک پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە مەترسین بۆ سەر سووریا پێویستە سەرۆکی سوریا دڕک بەمە بکات و لەلایەکیش هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەریان لەوانەیە ببێتە بارودۆخێکی ناجێگیر و ئاگرێکی گەورە لە تەنیشتمان بەخێرایی تەشەنە بکات."
سەرۆکی تورکیا وەڵامی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە دەداتەوە کە رایگەیاندبوو، ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە رێککەوتون عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە ئازادبکەن و لەبەرامبەردا ڕێکخراوی پەکەکە هەڵبوەشێندرێتەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت و دەڵێت، "هەڵوێستی ئۆزەل بە دڵسۆخانە نازانم."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە نزیکەی (40) ساڵە خەباتی دژی تیرۆر دەکەین و بەهۆی هێرشەکانی ئەو دوژمنانەوە هەزاران ئەندامی ئەمنی و پەرپرس و هاووڵاتیانی مەدەنی شەهیدبوونە و لەوکۆتاییەشدا لە هێرشەکای ئەنقەرە پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون."
سەرۆکی تورکیا دەشڵێت، "بەهۆی ستراتیژیمان بۆ نەهێشتنی ‌هەڕەشەکانی تیرۆر توانیومانە دەستکەوتی بەرچاو بەدەستبێنین و بەردەوامیش دەبین لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆڵنادەین،  لە تورکیا هیچ سیاسەتێک و بوارێک بۆ تیرۆر نییە و وە ئەوانەی پشتیوانی تیرۆریش دەکەن،  ئێمە وەک هاوپەیمانی جمهور لەسەر ئەو پرسە هاوڕاین."
ماڵپەڕی (بیرگون) ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ سەربازیی بۆ سەر باکووری سووریا کە رایگەیاندبوو، "ئێمە بۆشاییەکانی سنووری وڵاتەکەمان لە باکووری سووریا تەواو دەکەین." لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کردووە، "لە پێناو ئاسایشی وڵاتەکامان و سنوورەکانمان، بەپێی مافی دەستووری نێودەوڵەتی و لەڕووی بەرگریی لەخۆکردن تورکیا مافی خۆیەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام بدات و ئەوەی پێویستبووە تاوەکو ئەمڕۆ کردوومانە و لەمەوبەدواش ئەوەی پێویستبێت ئەنجامی دەدەین، رێکخراوە تیرۆرستەکان لەهەرشوێنێک هەڕەشەبن بۆ سەر وڵاتەکەمان هەرکاتێک کاتی هاتوو و شوێنی هات کاری خۆمان ئەنجام دەدەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین