ئێران چۆن لە ململانێی سەر رێرەوەكانی گواستنەوە شكستی هێنا؟ ئێران

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

بەهۆی ئەوەی ماوەی (40) ساڵە تووشی گۆشەگیری و سزای وڵاتانی رۆژئاوا و لاوازی ژێرخانی گواستنەوە بۆتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران لە ململانێكانی  لەسەر رێگەكانی گواستنەوە و رێڕەوە ناوچییەكان نەیتوانی پێگەیەك بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.

ئاشكرایە پێگەی جیۆسیاسی بۆ ئێران لە سێ نێوان ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا زۆر هەستیارە، دەتوانێت دەرفەتێكی بێوێنەی بۆ دەستەبەربكات و ببێت بە ناوەندی بازرگانی بۆ رەوانەكردنی وزە و كاڵاكانی دیكە، بەهۆی ئەوەی ماوەی (40) ساڵە تووشی گۆشەگیری و سزای وڵاتانی رۆژئاوا و لاوازی ژێرخانی گواستنەوە بۆتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران لە ململانێكانی  لەسەر رێگەكانی گواستنەوە و رێڕەوە ناوچییەكان نەیتوانی پێگەیەك بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.

دوو رێگە هەڵوێستی لاوازی ئێران دەردەخەن، ــ رێگەی گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە دەریای قەزوین، یاخود رێگەی ناوەڕاست و رێڕەوی نێودەوڵەتی نێوان باكوور و باشوور، وای كردووە تاران لەبەرانبەر ركابەرەكانی نەتوانێت كێبركێ بكات.

لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی لە كۆتایی ساڵی (1979) ئێران تووشی چەند جۆرێك سزا بۆوە، كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لە (2018) سزاكانی سەر تارانی زیاد كرد، بەهۆی پاڵپشتی ئێران بۆ رووسیا لە جەنگی ئۆكراینا یەكێتی ئەوروپا سزایان خستە سەر ئێران، یەكێك لەو سزایانە ئەوەبوو یەكێتی ئەوروپا سێ كۆمپانیای گەورەی فڕۆكەوانی لە گەشتكردن بۆ وڵاتەكانی قەدەغە كرد.

لە ئەنجامی ئەوەدا نرخی بلیتی فڕۆكە بەرزبۆوە، ئەوەش بووە زیادبوونی نرخەكان، لەپاڵ ئەوەشدا ئێران لە كێبڕكێ لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی توانای لاواز بوو.

بەهۆی سزاكان فڕۆكە مەدەنییەكانی ئێران تەمەنیان (28) ساڵە، ئەوەش وایكردووە هێڵی ئێران لە ریزی هێلە مەترسیدارەكان بێت. بەگوێرەی تۆڕی سەلامەتی فڕۆكەوانی لە ماوەی (44) ساڵی رابردوو (1755) سەرنیشین بە رووداوی فڕۆكەی ئێران گیانیان لەدەست داوە، لە كۆی (335) فڕۆكەی نیشتیمانی نیوەیان پەكیان كەوتووە و پێویستیان بە چاكردنەوەیە.

ئەوە بەراورد بكە بە هێڵی ئاسمانی قەتەری (209) فڕۆكەی هەیە، تەمەنیان لە نێوان پێنج بۆ هەشت ساڵ و نیووە، ئیمارات (264) فڕۆكەی نوێی هەیە كە زیاتر لە (150) گەشتی لە هەموو جیهان هەیە، هێڵی ئاسمانی توركی (350) فڕۆكەی هەیە.

گواستنەوەی وشكانی لە ئێران باشترە، بەڵام باشترییەكەی بە شێوەیەكی كەمترە، بەگوێرەی ناوەندی ئاماری ئێران قەبارەی ترانزێت لە ساڵی رابردوو گەیشتۆتە (17) ملیۆن (800) هەزار تۆن، ئەوەش زۆر كەمترە لەتوانای ئێران كە (80) ملیۆن تۆنە، ئەو ئامارەی ساڵی رابردوو زۆر كەمترە لەتوانای ئێران، كە دەكاتە تەنیا (4%) لە كۆی (300) ملیۆن تۆن. 

مەسعوود بولمە، ئەمینداری گشتی كۆمەڵەی هەناردە و خزمەتگوزاری لە ئێران دەڵێت، لاوازی توانای ترانزێت لە ئێران بۆ لاوازی بەرهەمهێنان و پێكهاتەی ئیداری دەگەڕێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ كاڵاكان پێنج ئەوەندەی ئەو وڵاتانە سستە، تێچووەكەی سێ ئەوەندەی پێوەری ئەو ناوچەییە، بۆ نموونە بەتاڵكردنی كەشتییەكی بازرگانی پێنج رۆژی پێویستە، ئەوەش تێچوونی باركردن زیاد دەكات، كە لە كاتێدا ئەو كارە لە ئیمارات تەنیا سێ كاتژمێری پێویستە.

لە ئەنجامی ئەوە لە (2022) توانای باركردن و بەتاڵكردن لە بەندەكاری باكووری ئێران ساڵانە (35) ملیۆن تۆن بوو، كە قەبارەی بەكاربردنی لە شەش ملیۆن تۆن زیاتر نەبوو.

ئەگەر گریمانەی ئەوە بكەین كە توانای ساڵانە بۆ تێپەڕینی كاڵا لە ئێران بگاتە (80) ملیۆن تۆن و داهاتی هەموو تۆنێك نزیكەی (100) دۆلار بێت، ئەوا ساڵانە ئێران تەنیا هەشت ملیار دۆلاری دەست دەكەوێت، كە دەكاتە لە (25%) هەناردەی داهاتی نانەوتی.

هەروەك لاوازی گواستنەوە لە ئێران هێڵەكانی ئاسنیشی گرتۆتەوە، ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لە كۆی (66) وڵات لە گواستنەوەی هێڵی ئاسنی ئێران لە پلەی (23)یە، لە (2022) باباك ئەحمەدی سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی هێڵی ئاسنی دەڵێت، لە كۆی (900) شەمەندەفەر لە ئێران نیوەیان لە دەرەوەی خزمەتگوزارین، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پێداویستی چاكردنەوەیان.

جەنگی رێڕەوەكان

لەو ساڵانەی دوایی چەندین رێڕەوی بازرگانی و گواستنەوەی كاڵا لەو ناوچەیە درووستكراوە، پێویست بوو ئێران پێگەیەكی سەرەكی لە هەریەك لە رێگەی ناوەند رێگەی نێودەوڵەتی نێوان باكوور و باشوور هەبێت، بەڵام لە دراوسێكانی دواكەوت ركابەرەكانی و تەنانەت هاوپەیمانەكانی وەك رووسیا و چینیش ناچارییان كرد بەدوای جێگرەوە بگەڕێن.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی سەربەژووی بازرگانی ئێران باس لەوە دەكات، ئێران پڕۆژە گەورەكانی وەك پشتێنە و رێگەی چینی و دەریای قەزوینی پشتگوێخستووە، رێگە جێگرەوەكان زۆر بە خێرایی لەناوچەكانی باكووری ئێران پێش دەكەون، بۆ نموونە تەواوكردنی هێڵی ئاستی رەشت ــ ئاستارا لە رێڕەوی (INSTC) شكستی هێنا، بووە هۆی بێبەشبوونی ئێران لە حەوت ملیۆن تۆن كاڵا و (600) هەزار گەشتیاری ساڵانە.

ركابەرەكانی ئێران رێگەی جێگرەوەی وەك "رێگەی گەشە"یان قۆستەوە، كە تێچووەكەی (17) ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، لە بەندەری فاو دەستپێ دەكات بۆ توركیا و ئیمارات و قەتەر.

بڕیارە رێڕەوی لابیس لازولی توركمانستان و ئازەربایجان و جۆرجیا و توركیا و ئەوروپا بە یەكەوە ببەستێتەوە، رۆڵی سەرەكیش بۆ ئەفغانستان دەبینێت. رێگەی بەندەری توركمانباشی لە توركمانستان بە بەندەری باكۆ لە ئازەربایجان دەبەستێتەوە، هێڵی ئاسنی باكۆ ــ تەبلیسی ـ كارس ئازەربایجان و جۆرجیا و توركیا پێكەوە دەبەستێتەوە.

بەهۆی شكستی ئێران لە تەواوكردنی هێڵی ئاسنی رەشت و ئەستارا، چین رێگەی جێگرەوەی لە دەریای قەزوین هەڵبژارد بۆ گەیاندنی كاڵاكان لە رێگەی كازاخستان و ئازەربایجان و جۆرجیا بۆ دەریای رەش و توركیا پاشان بۆ ئەوروپا.دەگوترێت رووسیا رازی نەبوو لە پاڵپشتی دارایی هێلی ئاسنی نێوان رەشت و ئەستارا.

بەهۆی ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئازەربایجان لەسەر هێڵی ئازەربایجان بۆ درووستكردنی رێڕەوی زەنگزور بە درێژایی سنوورەكانی نێوان ئێران و ئەرمینیا و توركیا، باكۆ كەمترین ئامادەیی هەبوو بۆ بەگەڕخستنی رێڕەوی باكوور ــ باشوور لە رێگەی ئێرانەوە.

بە كورتی، ئێران لەو بوارە پڕقازانجە شكستی هێناوە، هەموو میكانزمە سەرەكییەكانی تەواوكاری داهاتی نەوتی لەدەست داوە، هۆكارێكی دیكەش هەیە، ئێران پاڵدەنێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی سزاكان. 

سەرچاوە: مید ئیست نیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین