پرسی وزە دژ بە توركیا یۆنان و ئیسرائیل لێك نزیك دەكاتەوە
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، ئیلی كۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیلە لە سەردانێكی كورتدا گەیشتە یۆنان، لەگەڵ هاوتا یۆنانییەكەی رێككەوتنی فراوانكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بواری وزە بەگشتی و گازی سرووشتی بە تایبەتی واژۆ دەكەن.
كۆهین جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە وزەی ئیسرائیل هێزێكی سیاسییە، ئێستا بە سەردانێكی كورت گەیشتمە یۆنان و ماوەكەی تەنیا حەوت كاتژمێر دەبێت، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتە لە بواری وزە بەگشتی و گازی سرووشتی بە تایبەت، كە سەرچاوەیەكی ستراتیژی وڵاتەكەمانە. بەو جۆرە پێگەمان وەك هێزێكی وزەی ناوچەیی بەهێز دەبێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر ئابووری ئیسرائیل دەبێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەكات.
وەزیری وزەی ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات، بەشێكی دیكەی سەردانەكەیان پەیوەستە بە ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و یۆنان، بەتایبەت لە سایەی بەرەوپێشچوونی هەماهەنگی نێوان یۆنان و ئیسرائیل.
لە مانگی رابردوو نیكۆس دیندیاس، وەزیری بەرگری یۆنان لە پەرلەمان پلانێكی گشتگیری بۆ درووستكردنی سیستەمی بەرگری بۆ هەموو خاكی یۆنان پێشنیار كرد.
ئەو پلانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل جێبەجێ دەكرێت، وەبەرهێنانەكەی دوو ملیار یۆرۆ و پەرەپێدانی سیستەمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و بەرگری ئاسمانی پێویستە، لەپاڵ ئەوەشدا پلانێكی فراوان هەیە بۆ چاكسازی لە هێزە چەكدارەكانی یۆنان، كە چاوەڕوان دەكرێت بنكە سەربازییە لاوەكییەكانی دابخات و توانای بەرگری بەهێز بكات.
دكتۆر شای ئیتان كۆهین یەنروجیك، پسپۆڕ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی تەلئەبیب دەڵێت، توركیا پێیوایە بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی یۆنان و ئیسرائیل هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە لەسەری و ئەسینا و تەلئەبیب هەڕشەی هاوبەشن، ئەو هەماهەنگییە ئەمنییە كڵاوەیەكی ئاسنی یۆنانییە، ئەنقەرە تووشی دڵەڕاوكێی گەورە دەكات.
بەرانبەر ئەو لێدوانانە وەڵامەكانی توركیا دوانەكەوت، دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا رەخنەیان لەو جووڵەیە گرت، رۆژنامەی "تەقویم" ئەو هەنگاوەی بە هاوپەیمانی بەرگری دژی توركیا ناوبرد، لە كاتێدا رۆژنامەی “یەنی شەفەقی” توركی بڵاوی كردەوە، یۆنان لەترسی هاتنەپێشەوەی هێزی توركیا تواناكانی خۆی بەهێز دەكات.
رۆژنامەی “سەباح”ی توركی رووبەرێكی فراوانی بۆ رووماڵی دووبارە رێكخستنەوەی هێزە چەكدارەكانی یۆنان تەرخان كرد، باسی لە لێدوانەكان ئەردۆغان كرد، كە پێشتر هۆشداری دابوو كە ئیسرائیل لەدوای فەڵەستین و لوبنان بەروو توركیا هەنگاو دەنێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەم دواییە رایگەیاند، توركیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێزكردووە، هاوشێوەی ئەو پێی دەڵێن، كڵاوەی پۆڵاین، ئەگەر ئەوان كڵاوەی ئاسنیان هەیە، ئەوا ئێمە كڵاوەی پۆڵاینمان هەیە، توركیا بۆ وەڵامی هەر جووڵەیەك ئامادەیە كە بە هەڕەشە دابندرێت.
سەبارەت بە پرسی رووسیاش دەردەكەوێت، یۆنان وەك دراوسێ ئەوروپییەكانی مامەڵە لەگەڵ پرسی پەنابەرانی سووریا دەكات، لە هەفتەی رابردوو حكومەتی كاتی نەمسا فەرمانی دەركرد، چاوپێداخشان بە هەموو داوایەكی پەرنابەری سووریەكان رابگرن، دووبارە چاوخشانەوە بە هەموو ئەوانەش بكەن وەك پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵ كراوە، لە پاش نەمسا، هەرەیەك لە یۆنان و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا ئەو ئاراستەیان گرتەبەر.
هەماهەنگی نێوان ئیسرائیل و یۆنان و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ توركیا ئاماژەن بۆ واقیعێكی نوێ، ئیسرائیل پێگەی خۆی وەك هێزێكی ناوچەیی بەهێز دەكات، بەڵام ئاڵۆزییەكان ئاماژەی ئەوەیان تێدایە كە رێگە بەرەو سەقامگیری تاوەكوو ئێستا درێژە.
ئیلیی كۆهین ئاماژە بەوەش دەكات، رێككەوتنی فراوانكردنی هەماهەنگی لەگەڵ یۆنان بۆ هەردوو وڵات بایەخی خۆی هەیە، رێككەوتین لەسەر خێراكردنی هێڵی كارەبایی لەژێر دەریا كە ئیسرائیل بە تۆڕی كارەبای ئەوروپی دەبەستێتەوە، باسمان لە بەهێزكردنی رێڕەوەكانی كاڵا و ژێرخانی وزە كرد، كە لە رێگەی وڵاتانی كەنداو، ئیسرائیل و یۆنان ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، ئەو هەنگاوە سەرچاوەكانی وزە لە ئەوروپا جۆراوجۆر دەكات، كاریگەری لە سەقامگیری و خۆزگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، ئاسایشمان لە بواری وزە بەهێز دەكات، ئیسرائیل دەكات بە پردی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، پێگەمان وەك هێزێكی وزەی ناوچەیی بەهێز دەكات، سوپای هاوڕێم تیۆدۆرس سكیلاكیس، وەزیری وزەی یۆنانی دەكەم بۆ هەماهەنگی، لە پێناو ئیسرائیل و یۆنان و ناوچەكە بەگشتی بەردەوام دەبین لە كاركردن.
لەبەرانبەردا، وەزیری وزەی یۆنانی رایگەیاند، ئەو رێككەوتنە خاڵێكی گرنگی گۆڕانكاریی نێوان یۆنان و ئیسرائیلە لەبواری وزە، هەڵگری بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگەرییەكانی داهاتوو و كاریگەری قەیرانی كەش و هەوایە بۆ هەردوو وڵات، لە پێناو ئەوەش پڕۆژەی درووستكردنی رێڕەوی كارەبای سەوز لە ئیسرائیلەوە بۆ یەكێتی ئەوروپا بە رێگەی یۆنان پڕۆژەیەكی ستراتیژی گرنگە بۆ ئێمە و هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment