ئێران جێبەجێکردنی یاسای باڵاپۆشی ڕادەگرێت
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (24/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، شەهرام دەبیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرلەمان ئاشکرای دەکات، "بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجامدراون بڕیار دراوە یاسای باڵاپۆشی ئافرەتان کە نێردرابووە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر درابوو بۆ حکومەت نانێردرێت."
یاساکە سزای توندتری بەسەر ئەو ژنانەدا دەسەپاند کە سەرپۆش ناپۆشن، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، "یاساکەی بە جێگەی پرسیاری زۆر و ناڕوونی ناوبردبوو".
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، "بڕیاری ڕاگرتنی یاسای باڵاپۆشی بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن دەزگا باڵاکانی جێبەجێکار، یاسادانان و دادوەرییەوە دراوە، لە ئێستادا جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە یاسایە جێبەجێ ناکرێت".
ئەگەر یاسای باڵاپۆشی بۆ حکومەت بنێدرێت، ئەوا سەرۆک کۆماری ئێران دەرفەتێکی کەمی دەبوو، بەپێی یاسا دەبووایە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا یاساکە پەسەند بکات، دواتریش لە ماوەی (15) ڕۆژدا جێبەجێ دەکرا بەهۆی ئەوەی هیچ دەسەڵاتێکی نەدەبوو ڤیتۆی بکات.
هەروەها لە ئەگەری پەسندكردنی یاسای باڵاپۆشی، پزیشکیان دەیتوانی ڕەتی بکاتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا قەیرانێکی دەستووری دروست دەبوو، توندڕەوەکان دەیانتوانی وەک لاوازکردنێک بەرامبەر بە سەرۆک کۆمار بەکاری بهێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment