ڕووسیا بەستەڵەکەکانی دەریای ئەدریانتیک دەتوێنێتەوە ئابووری جیهان
پرۆژەی یامالی ڕووسی، بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە دەریای ئەدریاتیک، بە ڕێژەی 40% تەواو بووە، پێشبینیی دەکرێت تا ساڵی 2035، ڕووسیا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، بۆ زیاتر لە 140 تۆن میلیۆن پێ سێجا بەرز بکاتەوە.

نوچەنێت

بەڕێوەبری جێبەجێکاری کۆمپانیای  نۆڤاتیکی ڕووسی، ڕایگەیاند؛ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە بەستەڵەکەکانی ئەدریانتیک بە ڕێژەی 53% ئامادەیە، لە دوو ساڵی داهاتوودا پرۆژەکە بەرەوە کۆتایی دەچێت. 

پرۆژەی  گواستنەوەی گازی سروشتی ڕووسیا لە جەزیرەی جیدان، لە لایەن کۆمپانیای نۆڤاتیک، کاری بونیاتنانی بۆ ئەنجامدەدرێت و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر، لە 17.4 میلیۆن تەن گازی سروشتی LNGی هەیە. 

پشکی شێری ئەو پرۆژەیە، لەلایەن نۆڤاتیک ئەنجامدەدرێت، جگە لە بوونی کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی و کۆمپانیای چینی و یابانی.

ئامانجی ڕووسیا بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی (LNG)ـیە، بۆ زیاتر لە 140 میلیۆن تەن پێ سێجا لە 2035ـدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین