رکابەری ئەمریکا و قەتەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقی ئابووری جیهان
پێگەی جیوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، بە شوێنێکی فراوانبوونی دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان، هەروەها ناسەقامگیری سیاسی، ڕکابەرییەکی توندی لە نێوان کۆمپانیای ئەمریکی و قەتەرییەکان لە نرخی گازی سروشتی دروستکردووە.

نوچەنێت

دوای دابەزیی خواستی جیهانی، بۆ گازی سروشتی بەڕێژەی 4%، لە ساڵی 2020ـدا، پێشبینیی دەکرێت خواستی گازی سروشتی لە ساڵی 2021ـدا، بە شێوەیەکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە هەڵكشان بکات و، بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش قەیرانی کۆرۆنا. 

هاوکات بازاڕە گەشەسەندووەکان، سوودێکی ئابوورییان لە کەمبوونەوەی نرخی گازی سروشتی بینی، بەڵام بووە هۆی کەمی خواست و، کەمی بەرهەمێنان بە بڕی زیاتر لە 75 میلیار مەتر سێجا لەسەرانسەری وڵاتە بەرهەمێنەکان. 

بەڵام ناوەندی وزەی جیهانی پێشبینیی دەکات خواستی جیهانی، بۆ گازی سروشتی لە ماوەی نێوان 2019 بۆ 2025 بە ڕێژەی 1.5% بەرزبێتەوە، هەریەکە لە وڵاتی چین و هیندستان، بە بەکاربەری سەرەکی گازی سروشتی دادەنرێن لە چەند دەیەی داهاتوودا. 

سەبارەت بە خستنەڕووی بڕی گازی سروشتی، ناوەندی وزەی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی فراواندا، ئاستی خستنەڕووی وڵاتان لە بەرهەمێنان و خستنەڕووی بازاڕەکان دەخاتەڕوو. کە باس لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی دەکرێت، ناوچەکانی باکووری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە گرنگترین ناوچەی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی گازی سروشتی، بۆ بازاڕەکان دادەنرێت، بەڵام ناوەندی وزەی جیهانی لە ڕاپۆرتەکەدا تیشک دەخاتە سەر هەڵكشانی ئاستی بەرمهێنانی گازی سروشتی، لە ئەمریکا بە تایبەت دوای دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە 50% بە هۆی لێکەوتەکانی کۆرۆنا. 

بازرگانی و ڕکابەرییە بەردەوامەکانی بەکاربەر و بەرهەمهێنەکانی گازی سروشتی، بازاڕی کێبڕکێ  نێوان کۆمپانیاکانیان فراوانتر کردووە، بە تایبەت لە ڕووسیا، ئەفریقیا و باکووری ئەمریکا، لێ پەرەسەندنی کارەکانی بونیاتنانی هێڵی ئاوریشمی چینی و، هەروەها زیادبوونی خواست لەسەر گازی سروشتی لە وڵاتانی ئەفریقیا و ڕێککەوتنی، بۆ پرۆژەی نوێی کارەبایی لەو وڵاتانە، هاوکێشەی هاوپەیمانەکانی گۆڕیون. 

پێشبینیی دەکرێت خواستی گازی سروشتی، لە وڵاتانی ئەفریقیا تا ساڵی 2025 بە ڕێژەی 3.3% بەرزبێتەوە، ئەم هەڵکشانەی کێڕڤی بەکاربەر، ڕکابەرییەکی توند لە نێوان ئەمریکا و قەتەر لە نرخی گازی سروشتی دروست دەکات.

پرۆژەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان 

هەریەکە لە کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی و، ئینی ئیتاڵی و ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، لە هەوڵی بەردەوام دان، بۆ دەستپێکردنەوەی کاری وەبەرهێنان، لە وڵاتانی مۆزەومبیق و تەنزانیا، بەڵام دووبارە فراوانبوونی دەسەڵاتی هێزە چەکدارە توندڕەوەکان و کۆنترۆڵکردنی کێڵگەکانی گاز، کاری بەردەم ئەم کۆمپانیایانەی ئەستەمتر کردووە. 

پلانی کۆمپانیاکانی تۆتاڵ، ئین و ئیسکسۆن موبیل لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، بەرهەمهێنانی زیاتر لە 40 میلیۆن تەن سێجای گازی سروشتییە لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو سێ کۆمپانیایە سەرکەوتوو نەبوون لە دووبارە گەڕانەوەی، بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 2015 لە بەرهەمهێنانی گازی لە وڵاتانی مۆزەمبیق و تەنزانیا، جگە لەوەی تێچووە ئەمنییەکانی پاراستنی کێڵگەکانی گاز، کێشەی بۆ بودجەی پرۆژەکانی ناوچەکە دروست کردووە. 

هەروەها بەهێزی پەوەندییەکانی نێوان وڵاتی چین، تەنزانیا و مۆزەبیق، هاوکات پرۆژەی چین لە گواستنەوەی گازی ئەسوبیا و لە ڕێگەی هێڵی ئاوریشمی چینی، فاکتەری سەرەکین لە دروستبوونی کێبرکێی فراوان لە نێوان کۆمپانیاکان، بە تایبەت دوای ئەوەی نرخی وزە لە بازاڕەکانی جیهان دابەزین، وڵاتی چین سودمەندی سەرەکی بوو لە زیاتر بەرهەمێنانی گازی سروشتی، بۆ ئەو مەبەستە کۆمپانیای (بریتیش پترلیۆم)، پێشبینیی دەکات ئاستی بەرهەمهێنانی گازی لەو ناوچانە بە ڕێژەی 60% بەرزبێتەوە.

 

داهاتووی نرخی گازی سروشتی و کێبڕکێیەکان 

زیادبوونی ڕێژەی بەرچاوی خواستی جیهان، بە تایبەت چین و هیندستان بۆ گازی سروشتی، ژینگەیەکی لە باری بۆ کێبڕکێی نرخی ئەو جۆرەی وزە دروستکردووە، بە تایبەت لە تێچوەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو گازە، بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکان، کار لەسەر میکانزمە پێشکەتووەکان بکەن لە بەرهەمهێنانی گاز، لە پێناو ڕازیکردنی بازاڕەکانی ئاسیا. 

پێشکەوتنەکانی وڵاتی قەتەر لە بەهەمهێنانی گازی سروشتی و، خێرای کاری وەبەرهێنان، بەراورد بە کاری کۆمپانیاکانی تر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا، فاکتەری سەرەکیبوون لە کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی گاز، لە لایەن قەتەر و دیاریکردنی نرخی گاز. 

هاوکات ئەم گەشە خێرایەی کۆمپانیاکانی قەتەر، دەرگای سەرەکین بۆ پێشبنییکردنی دروستبوونی ڕکابەریەکی توندی نێوان ئەمریکا و قەتەر، لە شۆرشی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کۆتاییەکانی 2021 و سەرەتاییەکانی 2022ـدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین