تورکیا بەشێکە لە دانوستاندنەکانى حەماس و ئیسرائیل شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
گۆڤارى ئیبۆکى ئیسرائیلى بە پشتبەستن بە چەند بەرپرسێکى باڵاى ئەمنى  وردەکارى گفتوگۆکانى ئازادکردنى دیلەکان بڵاودەکاتەوە، کە یەکێک لەو وڵاتانەى رۆڵى نێوەندگیرى دەبینێت تورکیایە.
لەو سۆنگەیەوە گۆڤارى ئیبوک وردەکارییەکانى پەیوەست بە ستراتیژى بزووتنەوەى حەماس لە چۆنیەتى مامەڵەکردنى لەگەڵ دیلەکان ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەى لە قۆناغى داهاتوو سوودى لێ وەربگرێت.
لەو چوارچێوەیە راپۆرتەکە باس لە میکانزمى ئەو بەرەنگاریى سەربازییە دەکات کە حەماس لە داهاتوو لە کەرتى غەزە دژ ئیسرائیل ئاشکرا دەیگرێتەبەر.
راپۆرتەکە تیشکى خستۆتەسەر پڕۆسەى گفتوگۆکانى نێوان حەماس و ئیسرائیل و بە چاودێرى قەتەر و پاڵپشتى تورکیا، بزووتنەوەى حەماس گەڕى دانووستاندنەکانى نێوان هەردوولا دەقۆزێتەوە، بۆ ئەوەى  زۆرترین  دەستکەوتى مرۆیى و سیاسى بۆ فەڵەستینییەکان بەدەست بهێنێت.
وێنەى سەرکەوتن
لە سەرەتاى ئەو رووداوە باس لە یەکێک لە لایەنە ئەرێنییەکانى دەکات کە حەماس لە جێبەجێکردنى ئاڵوگۆڕى دیلەکان بەدەستى دەهێنێت.
ژمارەیەک بەرپرسى ئەمنى ئیسرائیل پێیانوایە ئاڵوگۆڕى دیلەکان بزووتنەوەى حەماس دەباتەپێشەوە و وێنەیەکى سەرکەوتووى پێدەبەخشێت، ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە لە رووداوى حەوتى ئۆکتۆبەرى (2023) سەرکەوتن بوو لە وشیارى فەڵەستینییەکان، وەک خاڵى گۆڕانکارى ستراتیژى و مێژوویى بوو، هەوەرها حەماس لە شۆککردنى سوپاى ئیسرائیل و سەرکەوت.
هەر لەو راپۆرتە هاتووە، بەرپرسە ئەمنییەکان پێیان وایە سەدان دیل لەوانەى ئازاد دەکرێن بکوژن، دواتریش پۆست لە باڵى سەربازیى بزووتنەوەى حەماس وەردەگرن، ئەوەش دەرفەت بۆ مانەوەى بزووتنەوەى حەماس لە کەرتى غەزە درووست دەکات و دووبارە هێزى سەربازیى خۆى بونیاد دەنێتەوە. لە لایەکى دیکەشەوە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە چەند سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەى حەماس جەختیان لەسەر ئەو گریمانەیە کردووە.
راپۆرتەکە بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک لە کەرتى غەزە، بزووتنەوەى حەماس پێیوایە بەگوێرەى رێککەوتنى ئازادکردنى دیلەکان سەدان کەس کە بە بە زیندانى هەتاهەتایى بە تۆمەتى کوشتنى ئیسرائیلییەکان حکومدراون ئازاد دەکرێ،، ئەوەش دەبێتە وەک شکستێکى ئیسرائیلە لە مێژووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
سەبارەت بە ئاراستەى سەربازیى بزووتنەوەى حەماس ئەو سەرچاوەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بزووتنەوەى حەماس بەردەوام دەبێت لە رفاندنى ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکانى رۆژئاوا و ناو خودى ئیسرائیل و لە دەرەوەش، ئەوەش لە پێناو بەدەستهێنانى دەستکەوتى سیاسى و سەربازییە.
گۆڤارەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکەى دەڵێت، سەرکردەکانى ئیسرائیل سەرەڕاى دەستکەوتە سەربازییەکانیان لەو جەنگە، بەڵام ناتوانێت بەرگەى فشارى جەماوەرى و رایگشتى بگرێت، بەگوێرە راپرسییەکان زۆرینە داواى ئازادکردنى هەموو دیلەکان و وەستانى جەنگ لە کەرتى غەزە دەکەن وەک بزووتنەوەى حەماس داواى دەکات.
دەستکەوتى مرۆیى
راپۆرتەکە ئاماژە بە بابەتێک دەکات کە لەم دواییە یەکێک لە ماڵپەڕەکانى سەر بە بزووتنەوەى حەماس بڵاوى کردۆتەوە، ئەیاد ئیبراهیم قەرە، نووسەرى وتارەکە دەڵێت، پرسى دیلەکان پێگەیەکى سەرەکى لە دانوستاندنەکان هەیە، حەماس ژمارەیەکى زۆرى دیلى ئیسرائیلى لایە وەک ئامرازى سەرەکى بۆ سازش بەکاریان دەهێنێت.
ئەو نووسەر دەڵێت، لە ئۆپراسیۆنى تۆفانى ئەقسا ئیسرائیل دانى بەوە دانا، کە بەشێک لە دیلەکان لە ئەنجامى هەوڵە شکستخواردووەکانى رزگارکردن شکستیان هێنا، ئەوەش بووە زیادبوونى فشارى جەماوەرى لەسەر حکومەتى ئیسرائیل.
بەگوێەى ئیبراهیم قەرە بزووتنەوەى حەماس هەوڵى بەدەستهێنانى دەستکەوتە مرۆیى و سیاسییەکان لە دانووستاندنەکان دەکات، وەک راگرتنى هێرشەکان و گەڕانەوەى ئاوارەکان و لادانى گەمارۆى سەر غەزە، بەکارهێنانى دیلەکان وەک ئامرازى سازش ئامانج لێى بەدەستهێنانى دەستکەوتى مرۆیى گرنگە، کە لە میانەى فشارى نێودەوڵەتى لەسەر ئیسرائیل بۆ هێورکردنەوەى دۆخى غەزە دەقۆزێتەوە.
راپۆرتە ئیسرائیلیەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە قەتەر رۆڵى سەرەکى لە نێوەندگیرى و پاڵپشتى ئابوورى و سیاسى گرنگ بۆ بزووتنەوەى حەماس دەبینێت، تورکیاش رۆلى گرنگ دەبینێت، پاڵپشتى سیاسى و دیپلۆماسى دەکات، ئەوەش بۆتە بەدەستهێنانى نەرمى لەسەر گۆڕەپانى نێودەوڵەتى.
ئەیاد قەرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرەڕاى ئاڵۆزى بەردەوامى سەربازیى بزووتنەوەى حەماس سوورە لەسەر بەدیهێنانى ئامانجە نیشتیمانییەکانى، ئەوەش سوود وەرگرتنە لە پاڵپشتى جەماوەریى و ناوچەیى فراوان.
بەردەوامى مقاوەمە
راپۆرتەکە لە بەشێکى دیکەى قسەکانى پشتى بە نووسینەکەى ئەیاد قەرە بەستووە، کە دەڵێت، ئاراستەى ئایندەى بزووتنەوەى حەماس لە فەڵەستە، بەردەوامیدانە بە ململانێ لە کەرتى غەزە، لە رێگەى جەنگى گرووپەکان دژ بە سوپاى ئیسرائیل، بەڵام جەنگى سەرەکیش دەگوازنەوە بەشى رۆژئاوا.
سەرچاوەکە ئەو گۆڤارەش پێیوایە کە دەرچوونى ژمارەیەک بەرپرس بۆ دەرەوە کاریگەرى لەسەر ئاراستەى حەماس نابێت، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بێت قبوڵ بکات کە سەرکردە دیارەکانى بچنە دەرەوە، ئەوا ئەو نوسینگەى بەشى رۆژئاوا کە لە ئیستەنبۆڵە بەردەوام دەبێت لە کارکردن و رێنماییکردن بۆ هێرشەکانى ناوبەشى رۆژئاوا.
لە هەمان کات راپۆرتەکە بۆ تواناکانى سەرکردایەتى حەماس لەسەر دانوستاندن پشت بەو نووسنەى ئەیاد دەبەستێک کە دەڵێت، حەماس لە ئەنجامى دانووستانەکانى پێشوو ئەزموونى وەرگرتووە، وەک رێککەوتنى ئازادکردنى جەلجات شاڵیت، کە سەرەڕاى فشارەکان دەستکەوتى گەورەشى بەدەستهێنا.
پاشان دەنووسێت، مامەڵەى حەماس لە ئۆپراسیۆنى تۆفانى ئەقسا تواناى کاراى حەماسى لەسەر دانوستاندن دەرخست، ئەوەش شکستى ئیسرائیلى لە بەدەستهێنانى دەستکەوتەکانى دەرخست، هەروەک بەرپرسانى ئیسرائیل دانیان پێداناوە، لەوانەش ژەنەڕاڵ ئیسحاق بەریک بوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین