رووسیا هەناردەى گازى بۆ ئەوروپا راگرت
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکى کانوونى دووەمى/2024) ماڵپەڕى (عەرەبیە) بڵاوى کردەوە، کۆمپانیاى گازپڕۆم رایگەیاند، بەهۆى نوێنەکردنەوەى گرێبەستەکان لە کاتژمێر هەشتى ئەمڕۆ بەیانى هەناردەى گازى لە رێگەى ئۆکرایناوە بۆ ئەوروپا راگرت.
دوینێ سێشەممە دیمترۆ ساخارۆک، سەرۆکى جێبەجێکارى کۆمپانیاى دى تریدینگى ئۆکراینى رایگەیاند، رەهەندێکى سیاسى لە گفتوگۆکانى ئەو رێککەوتنە کۆتاییهاتووە هەیە، بەڵام لە لایەنى بازرگانى و کردەیییەوە پێشبینى کێشەى گەورە ناکەین.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە دکردەوە، ئەوروپا ئامادەیە بەرەنگارى راگرتنى گازى رووسى ببێتەوە، کۆتاییهاتنى ئەو رێککەوتنەش رەنگدانەوەى لەسەر نرخەکان دەبێت، هەروەک ئاماژەى بەوەش کرد، کە ئەو بڕەى ئێستا رەوانە دەکرێت بەهۆى ئاڵۆزییەکان لە بازاڕەکان و کەمبوونەوەى گاز پێداویستییەکانى دابین نەدەکرد.
لە ساڵى (2019) مۆسکۆ و کیێڤ رێککەوتن گازى سرووشتى بۆ ماوەى پێنج ساڵ بە خاکى ئۆکراینا رەوانە بکەن، بەڵام بەهۆى هێرشەکانى رووسیا ئۆکراینا ئامادە نەبوو ئەو رێککەوتنە نوێ بکاتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment