ڕۆژنامەیەکی رووسی: ئەمەریکا و ئیسرائیل کار بۆ دامەزراندى دەوڵێتى کوردى دەکەن شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد 

ڕۆژنامەیەکی رووسیا لە هەڵسەنگاندنێکیدا سەبارەت بە هێزەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەمەریکا و ئیسرائیل هیچ نیازێکیان نییە سووریا بەجێبهێڵن، کاردەکەن بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێنن، لەم دۆخەدا لەداهاتوو لەوانەیە هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا دروستبکەن.

ڕۆژنامەی ئیزڤستیای مۆسکۆ لە وتارێکدا سەرنجی خستۆتە سەر پێگەی زیادبوونی تورکیا لە سووریا و کاردانەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر دوواین پێشهاتەکانی ئەو ناوچەیە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە وتارەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنقەرە دەیەوێت لەلایەن موسکۆ و تەهرانەوە پێگەیەکی تایبەت وەرگرێت بۆ ئەوەی لە ناوچەکە ببێتە ئەکتەری سەرەکی، بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل بەهەموو توانایان سوورن لەسەر ئەوەی لەمەوبەدوا سووریا ببێتە پێگەیەکی ستراتیژی بۆ تورکیا."
پیلانی ئەمەریکا دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە
ئەندرێ ئۆنتیکۆڤ پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم وتارەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستای سووریا دەکات و دەڵێت، "تورکەکان دەستیان کردووە بە دامەزراندی گروپەکانی سەربەخۆیان لە شام، قەتەریش یەکێکە لە وڵاتانەی سوود لەم دۆخەی ئێستا وەردەگرێت، چونکە باس لەوەدەکرێت قەتەر دەیەوێت بۆری گازی دابمەزرێنێت لەڕێگەی سووریا وە بۆ تورکیا و ئەوروپا بگوازێتەوە، لەلایەکی تر ئیسرائیل هەوڵدەدات داگیرکردنی سووریا فراوانتر بکات، ئەوەی باسی لێوەدەکرێت کە ئیسرائیل ئەم ناوچانە چۆڵ بکات بێمانایە چونکە بەبێ مەبەست نەچووە بۆ ئەم ناوچانە بۆ ئەوەی چۆڵی بکات."
ئەم پسپۆرە دەشڵێت، "ئەمەریکا لەداهاتوو لە سووریا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، چونکە ئەمەریکا پیلانی هەیە دەوڵەتێکی کوردستان دابمەزرێنێت، ئەو پیلانەی دایناوە بۆ دەوڵەتی کورد لەداهاتوو بۆ سیاسەتی ناوچەکە لەسووریا و لەگەڵ بەشێکی ناوچەی ئێران و بەشێکی باشی تورکیا داگیربکات و دایبمەزرێنێت."
رووخانی ئەسەد شکست نە بوو بۆ رووسیا 
ئالینا سبیتنێڤا، توێژەر لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات، "تورکیا بە شێوەیەکی زۆر باش خۆی جێگیر کردووە لە سووریا، وە نایەوێش بەجێیبهێڵت، ئەنقەرە بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ هێزی نوێی سووریا پەیوەندییەکانی دامەزراندەوە، هەرچەندە ئەم پەیەوەندییە ماوەیەکی کەمە دامەزراوە بەڵام پەیوەندیەکی بەهێزە."
توێژەرەکەی رووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە و دەڵێت، "رووسیا وەبەرهێنانێکی زۆری لە ناوچەکە کردووە، لێرەدا وا بە ئاسانی نیازی نییە سووریا بەجێبهێڵێت، هەروەها هەفتەی رابردوو سەرۆک پۆتین رایگەیاند، کەوتنی بەشار ئەسەد لە سووریا بەواتای ئەوەنییە شکستبێت بۆ رووسیا، چونکە رووسیا ئامانجی ستراتیژی پێشیەنی خۆی هەیە و بەڵگەشمان بۆ ئەمە بوونی بنکەکانی وڵاتەکەمانە لە سووریا."
کێشەی سەرەکی تورکیا بوونی ئەمریکا و ئیسرائیلە
سبیتنیڤیا سەبارەت بە کێشەکانی تورکیا لە سووریا دەڵێت، "کێشەی سەرەکی بۆ تورکیا بنکەکانی رووسیا نییە، بەڵکو سیاسەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانی ئەکتیڤی ئیسرائیلە لەگەڵ واشنتۆن."
ئەو توێژەرە سیاسیە دەشڵێت، "ئیسرائیل بەئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە دەیەوێت ناوچەیەکی فراوانی سووریا داگیر بکات، ئەمەش وادەکات ببێتە سەرئێشەیەکی زۆر گەورەتر بۆ تورکیا لە سووریا." 

سەرچاوە: ماڵپەڕی جمهوریەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین