ئەحمەد تورک: لە داهاتوو ئۆجەلان داواى چەکدانانى پەکەکە دەکات تورکیە

نوچە نێت

ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین کە لەئێستادا قەیووم لەشوێنی دانراوە سەبارەت بە داواکاری چەکدانانی پەکەکە لەلایەن ئۆجەلانەوە رایگەیاند، "ئەم بابەتە پێشتریش باسی لێوەکراوە، ڕەنگە لەئەنجامی یەک دوو سەردانی تر بۆ ئیمراڵی ئەم داوایە ڕابگەێندرێت لەئێستادا دەتوانین هەر ئەوەندەی بڵێین چونکە ئێمەش هەرئەم زانیارییانەمان پێگەیشتووە."

ئەمڕۆ شەممە (چواری کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، لەدوای سەردانەیەکەی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر داوای ئەویش هەریەک لە پەرڤین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر و ئەحمەد تورک سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کرد و بریاریشە بەیانی سەردانی لایەنەکانی تر بکەن بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان.
تورک لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی سەردانەکەیان بۆلای باخچەلی دەڵێت، "کۆبوونەوەیەکی باش بوو، هەرچەندە مڕۆڤەکان وا هەستدەکەن بابەتێک ئامادەکراوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین، بەڵام لەراستیدا وانییە، ئەمە سەرەتایە و ئێمە و کۆمەڵگەش پێویستی بەمەیە، چەندین ساڵە ئازار دەکێشین هەم گەلی کورد و هەم تورکیش."
سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ ئۆجەلان باسی چەکدانانی پەکەکە کراوە و لەوبارەیەوە تورک رایدەگەیەنێت، "پێشتر ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دراوە، لەیەک دوو سەردانییەکە بۆ ئیمراڵی و لەئەنجامی کۆبوونەوەکان پێموایە داوایەکی وا ڕادەگەیێندرێت، ئێمەش هەر ئەوەندە زانیارییەمان هەیە کە لەئێستاوە رایبگەینین، کۆبوونەومان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان و گەرانەوەی شاندەکامەن بۆ ئیمراڵی ئەوکات هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە دەکەین و بۆ ڕای گشتی رادەگەینین."
سەرۆکی شارەوانی مێردین سەبارەت بە مافی هیوا گوتیشی، "ئەوەی باسی لێوەدەکرێت تەنیا هەواڵە، چونکە لەگەڵ ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکە باس لە مافی هیوا نەکراوە، ئەوەی باسی لێکراوە پێشهاتەکانی تورکیا و سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و باس لە چارەسەری کێشەکان لەم چوارچێوەییە کراوە و ناتوانم شتی تر لە ئێستادا بڵێم."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین