ئەمەریكا داوای گێڕانەوەی چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش دەكات بۆ وڵاتەكانیان وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

مایكل كوریلا، فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمەریكا (سەنتكۆم) لە دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، پێویستە دەستگیركراوە بیانییەكانی ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان. ئەو داوایە كاریگەری لەسەر لێكدانەوەكانی كورد لە سووریا دەبێت، كە پێیان وایە، ئەركی بەڕێوەبردنی ئەو گرتووخانانەی كە هەزاران چەكداری بیانی تێدایە كارتێكی سەرەكییە بە دەستیانەوە.

هەسەدە لەبەرانبەر سەرپەرشتی گرتووخانەی دەستگیركردنی چەكدارانی بیانی و كەمپەكان كە ژمارەیەكی زۆری ژن و منداڵی تێدایە پاڵپشتی گەورەی بەدەستهێناوە، كە لە كاتێدا وڵاتەكانیان رەتیدەكەنەوە ئەو كەسانەی لە ریزەكانی داعش بوونە وەریانبگرنەوە بۆ دادگاییكردنیان یاخود شیاندنیان و گێڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئەو داوایەی سەنتكۆم دەچێتە بەرژەوەندی توركیا كە دەیەوێت كارتەكانی هەسەدە كە لەبەرانبەردا پاڵپشتی گەورەی بەدەستهێناوە لەبواری پڕچەكردن لە دەستیان دەربهێنێت.

تا ئێستا ئاشكرا نییە كە ئەو داوایەی ئەمەریكا ئامانج لێی ئامادەسازییە بۆ هەڵوێستی ئێدارەی نوێی كۆشكی سپی لە دۆسیەی سووریا لەدوای گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا، كە لە ماوەی رابردووی سەرۆكایەتی داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكای لە سووریا كردبوو.

ئەگەر پشتڕاست بۆوە ئەو  داوایە بەشێكە لە سیاسەتی داهاتووی سەرۆكی ئەمەریكا، ئەوا ماوەی سەرۆكایەتی بە موجامەلەكردنی توركیا و پێشخستنی بەسەر هاوبەشی لەگەڵ كوردی سووریا دەست پێدەكات.

ئەگەریش هەیە ئەو داوایە تەنیا بۆ تاقیكردنەوە بێت، ئامانج لێی فشار بێت بۆ سەر وڵاتانی وەك ئەڵمانیا و فەرەنسا، كە رەتی دەكەنەوە جیهادییەكانی هەڵگری رەگەز نامەیان وەریانبگرنەوە.

بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ سووریا كوریلا سەردانی عێراقی كرد، لە راگەێندراوێكدا سەنتكۆم ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بایەخی گێرانەوەی چەكدارەكانی داعش لە باكووری سووریا و شیاندنەوەی هەزاران هاووڵاتی عێراقی لە كەمپی "هۆل" كردووە، ئەوەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە هەڵوێستی سەرۆكی سەنتكۆم لە سووریا و عێراق یەك هەڵوێست بووە، واشتن دەیەوێت بەر لە تەقینەوەی دووبارە بۆمبی جیهادییەكان پوچەڵ بكاتەوە، ئەگەر جەنگ لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی سووریای نوێ رووبدات، رێگە لە هەڵاتنی داعش بگرێت.

هێزەكانی سووریای دیموكرات كە كورد سەركردایەتی دەكات، سەرپەرشتی دەیان زیندان و كەمپ دەكات، كە هەزاران جیهادی و خێزانەكانیانی لەخۆی گرتووە، كە بەشێكیان بیانین لە سووریا. 

ئەو راگەیێندراوەی ژەنەڕاڵ كوریلا باس لەوە دەكات لە دیداری فەرماندە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ وەگرتنی هەڵسەنگاندنی هەوڵەكان بووە بۆ تێكشاندنی داعش و رێگری لە گەڕانەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە، ئەوە جگە لەوەی بەشێكی گفتوگۆكان پەیوەست بووە بە دۆخی سووریا.

هێزەكانی سووریای دیموكرات لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی واشنتن سەرەڕمی جەنگی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعشن و لە (2019) كۆتاییان بە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە هێنا.

فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، مایكل كوریلا سەردانی كەمپی هۆلی كردووە كە زیاتر لە (40) هەزار كەسی تێدایە، بەگوێرەی نەتەوە یەكگرتووەكان زۆربەیان منداڵن، هێزە كوردییەكانی رێوشوێنی توندیان لەسەر بەشی تاییبەتی خێزانە بیانییەكان گرتۆتەبەر.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، بەبێ هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە گێڕانەوە و شیاندنیان و دووبارە تێكەڵكردنەوەیان بوونی ئەو سەربازگەیە دەبێتە هۆی درووستكردنی نەوەیەكی توندڕەو لە داهاتوو.

هەروەك ئاماژە بەوەش دەكات، نۆ هەزار دەستگیركراوی زیادە لە دەوڵەتی (50) وڵاتی جۆراوجۆر كە لە زیاتر لە (12) شوێنن لەژێر چاودێری توندی هێزەكانی سووریای دیموكراتن.

توركیا هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات دەكات، ئەوەش بۆتە پاڵنەر كە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی لە بازنەیەكی فراوان بۆ رێگری لە رووبەڕووبوونەوە بخاتە گەڕ.

سەرچاوە: عەرەبی لەندەنی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین