سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دەستبەكار دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو سەرکەوتنی بەدەست هێنا، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ وەک (47)مین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (سکای نیوز) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆنی پایتەخت وەک چل و حەوتەمین سەرۆک سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەکار دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوەكردەوە، "مەبەستییەتی گوتارێکی دڵخۆشکەر و یەکگرتوو پێشکەش بکات، جیاواز بێت و هەماهەنگ بێت لەگەڵ کارەکانی چوار ساڵی داهاتووی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی".

بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ ژمارەیەکی زۆر فەرمان واژۆ بکات وەک، وەستاندنی داگیرکردنی سنوورەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی چیتر سنووری ئەمریکا نەبەزێندرێت.

بڕیاریشە بەڕێوبەرایەتیەکەی فەرمانەکانی هەمەجۆری بۆ نموونە، یەکسانی و لەخۆگرتنەوە لە سەرانسەری حکومەت و کەرتی تایبەت هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین