توركیا ئامادەیە پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێبكاتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

نائیل ئۆلباك، سەرۆكی ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەگەر ئاگربەست لە كەرتی غەزە بەردەوام بێت، پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێدەكەینەوە.

سێشەممە (21/ كانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی توركیا رایگەیاندووە، ئەگەر ئاگربەست لە غەزە بەردەوام بێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێدەكەینەوە؟

لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەموو هەناردە و هاوردەیەكی لەگەڵ ئیسرائیل راگرت، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە ئەو رێكارانە بەردەوام دەبێت تاوەكوو حكومەتی ئیسرائیل رێگە بە گەیاندنی بەردەوامی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەزە دەدات.

سەبارەت بەو لێدوانە تازەی حكومەتی توركیا تاوەكوو ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی نەداوە، پێشتر لە كاتی راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، یسرائیل كاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردەوە ئەردۆغان هەموو رێككەوتنەكانی پێشكەش كرد و سەرجەم بەندەرەكانی لەبەردەم هەناردەی وڵاتەكەمان داخست.

لەدوای (15) مانگ لە جەنگی بەردەوام یەكشەمەی رابردوو ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێ كردن، حەماس لە بەرانبەر (90) دەستگیركراو سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین