ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەست بەکاربوو، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی سووریا پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە (22/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات، هیوای باشبوونی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەخوازێت.

ئەحمەد شەرع لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "ئێمە دڵنیاین ئامانجی ئەو سەرکردەیە هێنانەدی ئاشتییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە".

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، واشنتۆن لێخۆشبوونی سزاکانی دەرکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکانی سوریا بۆ ماوەی شەش مانگ، هاوکات هەوڵی ئاسانکردنی گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ سووریادا، شاندێکی باڵای ئەمەریکا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.

لە بەرامبەردا سووریا پێشوازی لە هەنگاوەکانی ئەمریکا کرد، داوای هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی کرد بۆ پاڵپشتیکردن و هەماهەنگی لە پێناو دووبارە بونیادنانەوەی سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین