سەرۆكی ئەمەریكا داوایەك ئاراستەی میسر و ئوردن دەكات
نوچە نێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە شا عەبدوڵڵا، شای ئوردنی رایگەیاندووە، پێویستە ئوردن و میسر پێشوازی زیاتر لە دانیشتوانی كەرتی غەزە بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە (26/ كانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندووە، بەهۆی جەنگی ئیسرائیل دژ بە بزووتنەوەی حەماس غەزە لە كارەساتێكی دمرۆیی دایە.
سەرۆكی ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەكات، لە گفتوگۆم لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پێم گوتووە، دەبێت پێشوازی زیاتر لە خەڵكی غەزە بكەن، چونكە پێموایە غەزە ئێستا بە تەواوی لە دۆخی پشێوی دایە، ئەوەش پشێویەكی راستەقەینە، بۆیە دەمەوێت پێشوازی لە بەشێكی خەڵك بكەیت.
ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتوویەتی، دەمەوێت میسریش پێشوازی لە خەڵكانێك بكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسریش قسە دەكەم.
سەبارەت بە نرخی نەوت و سەردانیشی بۆ سعوودیە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودی گفتوگۆمان لەسەر دابەزاندنی نرخی نەوت كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment