زیانەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بۆ بازارەکانی وزە ئابووری جیهان
هەوڵە بەردەوامەکانی چین، ڕووسیا و یەکێتیی ئەورووپا، بۆ دووبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، پێشبینیی دەکرێت، مەترسی بۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکان دروست بکات

نوچەنێت

کشانەوەی ئیدارەی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، بووە هۆی لێک نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان چین و ئێران، بە تایبەت دوای خراپی باری ئابووری ئێران، دوای سەپاندنی سزایەکان و قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ئێران. ئەم فشارە ئابوورییانە فاکتەری سەرەکی بوون لە هەناردەکردنی نهێنی نەوتی ئێران، بۆ بازاڕەکانی چین بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕەکاندا. 

هەناردەکردنی زیاتر لە میلیۆنێک بەرمیلی نەوتی ئێران، بۆ بازاڕەکانی چین، وێڕای سزا ئابوورییەکان، ڕکابەری و ئاڵۆزییەکانی نێوان چین و ئەمریکای فراوانتر کردوون، هەروەها دووبارە گەڕانەوەی ئەمریکا، بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران مەترسی لەسەر بازاڕەکانی وزە دروستکردووە. 

ناوەندی ئۆراسیا بۆ شیکارییە جیهانییەکان، پێشبینی دەکات دووبارە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، ببێتە هۆی ناهاوسەنگبوونی هاوکێشەکانی بەرهەمهێنان و بەکاربردنی نەوتی جیهانی، چونکە لادانی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکە، بۆ زیاتر لە 3.9 میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرزدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی خستنەڕوو، بەڵام کەمی خواستی جیهانی بۆ نەوت بە هۆی پەتای کۆرۆنا و، هەورەها پلانی وڵاتەکان بۆ وزەی دۆستی ژینگە، دەبێتە هۆی لاسەنگی لە نرخی وزە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دەبێت، لە داتەپینی ئابووری ئەو وڵاتانەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین