سەرۆکی میتی تورکیا بەسەردانێک گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە تورکیە

نوچە نێت

ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی هەواڵگیری تورکیا بەسەردانێکی لەناکاو گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی هەواڵگیری ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی میتی تورکیا دوێنێ بەسەردانێک لەگەڵ شاندێکی تورکیا گەیشتنە دیمەشق و لە کۆشکی گەڵ لەگەڵ هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا و ئەسەد حەسەن شەیبانی  وەزیری دەرەوە و سەرۆکی هەوڵگیری ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان تاوەکو ئێستا میدیاکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکردووە، تەنیا وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ئەکاونتی ئێکس ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی وڵاتەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەواڵگیری تورکیا کردووە.

لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد ئیبراهیم کاڵن دووەم جارە سەردانی دیمەشق بکات، جگە لەمەش هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سووریا کردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە، هەروەها لە (15)ـی ئەم مانگەش وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێک سەردانی تورکیایان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین