کرملین: ئامادەین بۆ کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کرملین ئاشکرای کرد، هێشتا هیچ زانیارییەکمان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە لەنێوان سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ ڕێکخستنی ئەو دیدارانە.

ڕۆژی دووشەممە (27/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) ڕایگەیاند، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکمان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپ".

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا گوتی، "دەبێت لەگەڵ ترەمپ کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جەنگی ئۆکراینا و پرسی وزە".

لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە هەفتەی ڕابردوو دەستبەکار بوو گوتی، "دەیەوێت لەگەڵ پوتین کۆببێتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت و هۆشداریشی بە سەرۆکی ڕووسیا دا کە کۆتایی بە جانگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بهێنێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین