وەزیری دەرەوەی عێراق: ترەمپ هەڕەشەی لە عێراق نەکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕەتیکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی لە عێراق کرد بێت، لەسەر سیستەمی سیاسی عێراق و دەشڵێت، هیچ وشەیەكمان نەبیستووە.

ڕۆژی دووشەممە (27/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، "ئێمە هیچ هەڕەشەیەکمان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەرامبەر عێراق نەبیستووە".

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، "باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بنەمایەکی سەرەکییە، ناوبژیوانی عێراق لە نێوان سعودیە و ئێران کاریگەری ئەرێنی لەسەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق هەبووە".

وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، "ئاسایشی عێراق پەیوەندی بە ئاسایشی هەرێمەوە هەیە، پێچەوانەشی ڕاستە، بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگە و وڵاتەکەمان پەیوەندییەکی مێژوویی هەیە لەگەڵ بەریتانیا و ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات زیاتر دەکات".

هەروەها گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا فراوانتر دەکەین و پەیوەندییە ئابوورییەکانی چین و عێراق زیاتر دەکەین لە ئێستادا ئاڵۆگۆڕی بازرگانی چین و عێراق گەیشتووەتە (50) ملیار دۆلار. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین