ئەحمەد شەرع  وەك سەرۆکی كاتی سووریا دیاریكرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەحمەد شەرع لەلایەن بەڕێوەبردنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا وەک سەرۆکى كاتی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا بۆ قۆناخى ڕاگوزەر، هاوكات پەرلەمان، حیزبى بەعس و سوپاى سووریاش هەڵوەشاندنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، حەسەن عەبدولغەنى، گوتەبێژى بەڕێوەبردنى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا ئەو بڕیارانەى راگەیاند:

ــ ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر دیاریکرا، وەک سەرۆککۆمار لە بۆنە نێودەوڵەتییەکاندا نوێنەرایەتیی وڵاتەکە دەکات. هەروەها راسپێردرا پەرلەمانێکى کاتى بۆ قۆناخى راگوزەر پێکبهێنێت تاوەکو دەستوورێکى هەمیشەیی پەسند دەکرێت.

ــ کارکردن بە دەستوورى ساڵى )2012( راگیرا، پەرلەمان هەڵوەشێنرایەوە، هەروەها سوپاى دەسەڵاتى پێشوو هەڵوەشێنرایەوە و  سوپایەکی نوێ دادەمەزرێندرێت.

ــ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانى سەر بە دەسەڵاتى پێشووى سووریا هەڵوەشێنرانەوە، لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار پێیانەوە.

ــ رۆژى رووخاندنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد (هەشتی کانوونی یەکەم) بکرێتە رۆژى نیشتمانی.

جێگای ئاماژە پێدانە (8-12-2024) دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە سەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام کۆتایی پێهێندرا، دواتر حکومەتی ڕاگوزەری سووریا پێکهێندرا کە تاوەکو ئاداری ئەمساڵ کارکرنیان بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین