وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانی سێرت دانرا تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، "سۆفیا ئاڵاگاش سەرۆکی شارەوانی سێرت بەهۆی ئەوەی ئەندامی رێکخراوی پەکەکە بووە و سزای زیندانی (6) ساڵ و (3) مانگی بۆ دەرچووە و بە شێوەیەکی کاتی لە کارەکەی دوورخرایەوە و قویووم لەشوێنی دانرا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (29کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، تورکیا بەردەوامە لە دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانەکانی دەم پارتی، ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانی سێرت دانرا.

سۆفیا ئاڵاگاش سەرۆکی شارەوانی دەم پارتی لە ڕابردوو وەک ڕۆژنامەنوس کاریکردووە، بەبیانووی هەبوونی پەیوەندیی بە پەکەکە سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو، دوێنێ بە بریاری دادگا سزای (6)ساڵ و سێ مانگی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها لەشوێنی ئەو کەمال کزلکایا پارێزگای سێرت وەک سەرۆکی شارەوانی نوێ دەستنیشان کرا.

دەم پارتی لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئیدانەی دانانی قەیووم لەشوێنی سەرۆکی شارەوانییەکەیان دەکات و رایگەیاندووە، "شارەوانی سێرت لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستیبەسەر و داگیرا و قەیووم لەشوێنی دانرا، لەدوای هەڵبژاردنەکانی (31)ـی ئازارەوە تاوەکو ئێستا (8) شارەوانیمان کە لەلایەن ئیرادەی خەڵکەوە هەڵبژێردرابوو، دەسەڵات دەستی بەسەردا گرتووە، ئەمانەش مێردین و باتمان و دێرسیم و هەکاری و خەلفەتی و ئاکدەنیز و بەهجەسەرای و ئەمرۆش سێرت لەژێر قەیوومە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین