ئەحمەد تورک بۆ باخچەلی: بڕیارەکانی بە نرخ و گرنگن، بەڵام هیچ کردەیی نییە تورکیە

نوچەنێت

سەرۆکی شارەوانی لەکارلادراوی مێردین سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، "قسەکانی کاک باخچەلی لەلای من گرنگ و بە نرخن، بەڵام هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە، ئەوەی دەیبینین تەنیا دروستکردنی بێمتمانەییە بۆ ڕایگشتی."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/9) ماڵپەری (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ئەحمەد تورک سەرۆکی پێشووی شارەوانی مێردین کە لە شوێنی قەیووم دانراوە سەبارەت بە قسەکانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کە رایگەیاندبوو، " پێداگیرین لە پیدانی مافی هیوا بە ئۆجەلان و ئازاد کردنی دەمیرتاش و گەرانەوەی ئەحمەدەکان بۆ سەر کارەکەیان."، دەڵێت، "قسەکانی بەرێز باخچەلی بەنرخ و گرنگن بەڵام هیچ هەنگاوێکی کردەیی تیایدانییە، لەئێستادا لە نێو مێشکی کۆمەڵگەدا هەستێکی بێمتمانەیی دروست بووە،  دەیانەوێت بەم ئەقلیەتە ئێمە سەرقاڵکردن بکەن و بەمشێوەیە کۆتایی بە پرۆسەی ئاشتی بهێنن."

سەرۆک شارەوانی لەکارلادراوی مێردین ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو پرۆسەیەی لەلایەن بەرێز ئۆجەلانەوە راگەیێندراوە گەلی کورد بە هیوا و ئارامی و سەبرەوە سەیری دەکات، بەداخەوە واهەستدەکەین بەهۆی رووداوەکانی سووریا حکومەتی تورکیا هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکەی دواخستووە و تارادەیەک کوردانی باکووری کوردستان لەمە نیگەرانن."

سەبارەت بە ڕۆژئاوای کودستان تورک دەشڵێت، "لەئێستادا رێککەتنێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەنێوان هەسەدە و ئیدارەی دیمەشق واژۆ کراوە، لەمەوبەدوا بۆ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی شوبات و ئادار پێویستە لە چوارچێوەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە رێکارەکانی یاسا دەکردن رێکبخرێت و لە پەرلەمانی تورکیا بچێتە بواری جێبەجێکردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین