وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کوشتنی سێ هاوڵاتی لە هێرشێکی ئیسرائیل ڕایگەیاند تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سێ هاوڵاتی تورک دەکات و ڕایگەیاند، "سێ هاوڵاتی تورک کە هەوڵیانداوە بەرێگەی نایاسایی لە لوبنانەوە بچنە ئیسرائیل بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، "سێ هاوڵاتیمان هەوڵیانداوە بەرێگەی نایاسایی لە لوبنانەوە بچنە ئیسرائیل لەکاتی پچرانی پەیوەندی لەگەڵیان لەلایەن هێرشێکی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەمەشکردووە، "بەزووترین کات هەموو رێو شوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ گەرانەوەی تەرمی سێ هاوڵاتیەکەمان، هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە نایاساییە دەکەین."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە شەڕانگێزانە بهێنێت کە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین هاوڵاتی بێتاوان، ئیسرائیل مەبەستیەتی گرژیی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە زیاد بکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین