ئۆکراینا قەرزەكانی ڕووسیا بەكاردەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەندەن بەڵێنی دابوو بڕی (2.8) ملیار دۆلار بۆ یارمەتی ئۆکراینا تەرخان بکات وەک بەشێک لە قەرزەکانی (G7) کە لە قازانجی پارە کەڵەکەبووەکانی مۆسکۆ دەدرێتە ئەو وڵاتە.

ڕۆژی یەکشەممە (دووی شوباتی/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، کیێڤ ڕەزامەندی کۆتایی وەرگرت بۆ وەرگرتنی قەرزێکی (2.26) ملیار پاوەندی بەریتانیا کە پەیوەندی بە سەرمایەی ڕووسیاوە هەیە.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "ڕۆژی هەینی کۆتایی مانگی ڕابردوو حکومەتی ئۆکراینا پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، کە ڕێگە بە کیێڤ دەدات ئەو پارەیە بەکاربهێنێت کە بۆی تەرخان کراوە. ئەو پارەیە بەزۆری بۆ بەرگریی ئاسمانی، چاککردنەوە، بەرهەمهێنانی چەک و کەلوپەلی سەربازی خەرج دەکرێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم پارەیە بەشێکە لە قەرزی (50) ملیار دۆلاری (G7) کە ساڵی ڕابردوو بۆ ئۆکراینا پەسەند کرابوو و بڕە داراییەکە لە پارەی ڕووسیاوە تەرخان کرابوو. یاسای دابەشکردنی قەرزەکە لە (16)ی کانوونی دووەم ڕەزامەندی لەلایەن بەریتانیاوە بەدەست هێنا.

دوای هەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکراینا لە شوباتی (2022) وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕی (300) ملیار دۆلاریان لە پارەی ڕووسیا بلۆککرد، لە کۆی ئەم بڕە سەرمایەش نزیکەی (213) ملیار دۆلار لە کۆمپانیای (Euroclear)  لە برۆکسلە، لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوودا (1.55) ملیار یۆرۆ راستەوخۆ بۆ ئۆکراینا گواستراوەتەوە.

لە بەرامبەردا مۆسکۆ ئیدانەی بەکارهێنانی سەرمایەکانی کرد، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "ڕووسیا ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتە بەر دژی هەر هەوڵێک بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ ئۆکراینا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین